بەپەلە

تورکیا لە “دیموکراسی ناتەواو”ەوە بۆ “دیکتاتۆری مۆدێرن”

کۆمەڵیک زانا لە زانکۆی ورزبورگەوە باسیان لە قۆناغەکانی دیموکراسی هەندێک لە وڵاتەکانی جیهان کرد. زاناکان چەند پێوانەییەکیان دانا وەک “دیموکراسیی کارپێکراو” و “دیموکراسی ناتەواو” و “ڕژێمی هایبرید” و “دیکتاتۆری مۆدێرن” و “دیکتاتۆری سەخت”.

لە ساڵی ١٩٠٠ەوە ١٧٥ وڵات لە سەرتاسەری جیهان گۆڕانکاریان کردووە لە سیستمی بەڕێوەبردنی حکومەتەکانیاندا. بەپێی ئەو پێوانانەی کە دانراون وڵاتی تورکیا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٩ گۆڕانکاری هەرە گەورەی لە سیستمی بەرێوەبردنی دەسەڵاتدا کردووە.  لە ساڵی ٢٠١٢ وڵاتی تورکیا بە “دیموکراسی ناتەواو” دانراوە بەڵام لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا تا ساڵی ٢٠١٩ گۆڕانکاری هەرە گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و گۆڕاوە بۆ “دیکتاتۆری مۆدێرن”. هەروەها هەندێکی تر لەو وڵاتانەی کە دەکەونە ناو هەمان بوارەوە بریتین لە سڕبیا  و هەنگاریا و بەرازیل و هیندستان. لە ناو ١٧٩ وڵاتی جیهاندا وڵاتی تورکیا پلەی ١٤٠ی هەبووە.

هەروەها بەپێی داتاکان کوالیتی دیموکراسی لە جیهاندا دابەزیوە لەبەر ئەوەی نزیکی نیوەی جیهان لە ژێر ڕژێمی دیموکراسیدا دەژین لە کاتێکدا تەنها چارەکی ئەو وڵاتانە لە دیموکراسی ڕاستیدا دەژین.

بەپێی داتاکان لە نێوان ١٧٩ وڵاتدا ٨٣یان باس لەوە دەکەن کە وڵاتێکی دیموکراسین و هەروەها ٤٦ لەو وڵاتانە دیموکراسیان تێدا ونە و تەنها ٣٧ وڵاتیان کار بە دیموکراسی دەکەن لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا لە ئێستادا.

لە کاتێکدا ٥٥ وڵاتیان لە دیکتاتۆریدا دەژین ٣٤ لەو وڵاتانە لە دیکتاتۆری مۆدێرندا دەژین و هەروەها ٢١یان لە دیکتاتۆری سەختدا دەژین. ژمارەی دەوڵەت هایبریدەکان لە دیکتاتۆری و دیموکراسی بریتیە لە ٤١ وڵات.

وڵاتەکانی پۆڵەندا و قوبڕس و کرواتیا و ماڵتا و بولگاریا بە دەوڵەتی دیموکراسی ناتەواو هەژمار دەکرێن. لە کاتێکدا وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یابان و کەنەدا بە دیموکراسی کارپێکراو هەژمار دەکرێن.

وڵاتەکانی ئەفریقا و بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا و ئۆکرانیا و عێراق و ئەردەن و پاکستان بە ڕژێمی هایبرید ناو دەبرێن. تورکیا و ڕوسیا و چەندین وڵاتی ئەفریقی تریش لەگەڵ ئێران و میسڕ و ئەفغانستان و جەزائیر وەک دیکتاتۆری مۆدێرن ناویان دەبرێت.

دیکتاتۆری سەخت کە لە ڕیزبەندی خوارەوەی لیستەکەدایە و وڵاتەکانی ئیمارات و ئازەبایجان و لیبیا و چین و کۆریای باکور و سوریا و سعودیە لەو پلایەدا هەژمار دەکرێن.

لەو پێوەرەنایە کە چاویان لێکراوە بریتیبوون لە دامەزراوە دیموکراسیەکان و ئازادی و هاسەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەژماریان بۆ کراوە.

229 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

زمانی کوردی لە زانکۆکانی تورکیا قەدەغە دەکرێت

نوسەری بە ناوبانگ”سەلیم تیمۆ” ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆری هەیە بەشی ئەدەبیات و ...