بەپەلە

ئایا تیک تۆک دەچێتە ژێر دەستی کۆمپانیا ئەمریکیەکان؟

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووە کە کۆمپانیای تیکتۆک دەفرۆشرێت، تیک تۆک ئێستا بەشێکی گرنگی ناو سۆشیال میدیایە وە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەکارهێنەرانی ڕوو لە زیاد بوون دەکەن.

کۆمپانیای تەکنەلۆجیا چینی” بایدانس” پێی وایە کە ئەو کۆمپانیایە ئەگەری هەیە تیک تۆک بفرۆشێت بە کۆمپانیا ئەمریکیەکان.

میدیا ناوخۆیەکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای” بایدانس”ی چینی دەستی کردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ هەندێک کۆمپانیای ئەمریکیدا بۆ ئەوەی لە داهاتویەکی نزیکدا  تیک تۆک بفرۆشن، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەگەری هەیە لە داهاتویەکی نزیکدا هەموو ئەو بەرنامانە لە ئەمریکادا قەدەخە بکات کە لە لایەن چینەوە بەرهەم هێندراوە تەنانەت ئەمریکا پلانی هەیە تیک تۆکیش دابخات.

کۆمپانیا ئەمریکیەکان وەک کۆمپانیای ” سەکیۆ کاپیتال” لە پلانی هەیە کە تیک تۆک لە چینیەکان بکڕێت، وە “ژانگ یەمینگ” بەڕێوبەری گشتی “بایدانس” ڕایگەیاند کە ئەوان دژی ئەوە نین کە ئەگەر تیک تۆک بفرۆشن.

وەزیریی دەرەوەی ئەمریکا “مایک پۆمپیۆ” هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە پلانیان وایە هەموو سۆشیال میدیا چینیەکان دابخەن بە تایبەت تیک تۆک.

پۆمپیۆ دەڵێت: ” ئەمریکا کارە راستەکە دەکات، بۆیە پلانی وایە کە هەموو ئەو ئەپلیکەشنانە کە لە لایەن چینەوە بەڕێوە دەبرێن قەدەخەی بکات، ئێمە ئەو بابەتە چارەسەر دەکەین”.

1119 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

منداڵێکی تەمەن  ٣ ساڵ ڕیکۆردێکی نوێ دەشکێنێت

منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بە ناوی “جاکسۆن هەوڵدینگ” بوو بە یەکەم منداڵ ...