بەپەلە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق گەرمبوونەوە

شەوی رابردوو لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هاوکات لەگەڵ شەپۆلێکی پروکێنەری گەرما خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە هەندێک لە شارەکان دەستیپێکردەوە و قوربانیی لێکەوتەوە.

لە قەزای ئیسڵاحی سەر بە پارێزگای زیقار، خۆپیشاندانێک لە شەودا رێکخرا و خۆپیشاندەران دەرگای فەرمانگەکانی حکومەتیان داخست و داوای دەستلەکارکێشانەوەی قایمقام و سەرجەم بەرپرسانی شارەکایان کرد، بەهۆی خراپی گوزەران و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە.

لە قەزای مەنازرەی نەجەف، خۆپیشاندەرە تووڕەکان چەند رێگایەکیان داخست و داوای زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبایان کرد هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

لە بەغدای پایتەخت دۆخەکە گەرمتر و توند تر بوو و خۆپیشاندەران ڕێگای مەیدانی تەیران و تەحریریان داخست و هێزەکانی بەرگری شارستانی بە توندی رووبەرووی خۆپیشاندەران بوونەوە، و کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کوژرا و بریندار لە نێو ریزی خۆپیشاندەراندا هەیە.

59 جار بینراوە 4 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی نوێنەران وەزیرە نوێیەکانی پەسەند کرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چەند وەزیرێکی کابینەکەی کازمیی پەسەندکرد وەزیرەکان ...