بەپەلە

جۆکەر لە نیوێرۆک بەم جۆرە دەرکەوت

دیمەنەکانی جۆکەری کەسایەتی بەناوبانگی خراپەکاری نێو فیلمەکان لە نیویۆرک خەریکی جێت سکی بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی گەورەی نایەوە.

لە شاری نیویۆرک و لە ژێر پردی بروکلیندا خەریکی لێخوڕینی جێت سکی بوو بە زەردەخەنە سورەکەی و هەروەها دەموچاوە سپیەکەیەوە.

بەڵام بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر ئەم جۆکەرەیان لە کۆتایی دەستیدا بازنەی لەدەستدابوو کە هێمای باتمانی لەسەر بوو کە ئەوەش ستێکی سەیرە و یەکناگرێتەوە لەبەر ئەوەی جۆکەر دوژمنی باتمانە.

لە کاتێکدا ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان دەنگۆی گەورەی نایەوە لە لایەن هبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایتیەکانەوە کۆمێنتی جۆراوجۆر درا لەسەر ئەو وێنانە کە هەندێکیان بەم شێوەی بوون:

نیویۆرک شوێنێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە وابزانم ئەمڕۆ جۆکەرم بینی لەسەر جێت سکی.

هیوادارم منیش هێندە ئازاد بوومایە.

جۆکەر توانی لە ئارکهام ڕابکات بەڵام کارێکی باشی کردووە کە لە کاتی کۆرۆنا لەدەرەوەیە لەبەر ئەوەی ئەو هەموو کات ماسک لە دەمووچاودایە.

ئەمە یەکجار نییە کە بەو شێوەیە جۆکەر ببینرێت پێشتریش ئەکتەر ئۆلیڤیا وایڵد بە هەمان جلەوە بینراوە.

 

هەروەها ئەو وێنانەی مارک زوکەربێرگی دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوکی بیرهێنایەوە لەدوای ئەوەی لە ناوچەکانی هاوایی مارک بینراوە بە ڕێژەیەکی زۆری کرێمی دژە خۆری لە دەمووچاوی دابوو کە دەمووچاوی هەمووی سپی بووبوو کە بەراوردیان دەکرد لەگەڵ جۆکەردا و وێنەکان زوکەربێرگیش دەنگۆی گەورەی نایەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.

 

865 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئەمریکا وادەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە ئەفغانستان دیاریکرد

مارک ئێسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانیان لە وڵاتی ئەفغانستان ...