بەپەلە
Goat head closeup, animal photographed on the meadow on a farm in Norway

لە هیندستان بزنێک بە هۆی ئەوەی ماسکی نەبەستووە دەستگیر دەکرێت

لە هیندستان کە وڵاتی سەیروسەمەرەکانە، ئەمجارەشیان لە ڕووداوێکی سەیروسەمەرەدا هێزەکانی پۆلیس بزنێکیان دەستگیرکرد بە بیانووی ئەوەی ماسکی نەبەستووە. دوای ئەوەی بابەتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووە جێی گاڵتەپێکردن، یەکێک لەو پۆلیسانەی بزنەکەی دەستگیرکردبوو سەبارەت بەو ڕووداوە ڕایگەیاند “خەڵکی لەم سەردەمەی ئێستادا ماسک بۆ سەگەکانیشیان دەبەستن، بۆچی نابێت بۆ بزن ببەسترێت؟”

ڕووداوەکە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ناوچەی کانپور لە هیندستان ڕوویداوە و هێزەکانی پۆلیس بە ئوتومبێلێکی پۆلیسی بزنەکەیان بەرەو بنکەی پۆلیس ڕاپێچ کرد، دواتر کاتێک خاوەنی بزنەکە ڕووداوەکەی بیست بە ڕاکردن بەرەو بنکەی پۆلیس بەڕێکەوت. دوای ئەوەی خاوەنی بزنەکە زۆر پاڕایەوە بۆ ئازادکردنی بزنەکەی دواجار پۆلیس بە مەرجی ئەوەی جارێکی تر ئاژەڵەکەی بە بێ ماسک لەسەر شەقامەکان نەسوڕێنێتەوە بزنەکەیان ئازادکرد. ا

370 جار بینراوە 4 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

منداڵێکی تەمەن  ٣ ساڵ ڕیکۆردێکی نوێ دەشکێنێت

منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بە ناوی “جاکسۆن هەوڵدینگ” بوو بە یەکەم منداڵ ...