بەپەلە

ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خراپ لەسەر دڵ دروست دەکات

دوو لێکۆڵینەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەوەی دەرخستووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسەکە دەبن لەدوای ئەوەی لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر ئەو کەسانەی کە لە ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە یان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و توشی نەخۆشی دڵ بوون. هەروەها لێکۆڵینەوەکە ئەوەی پیشانداوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمان کاریگەری خراپی لەسەر دڵ هەیە وەک جەڵتەی دڵ.

دوو لێکۆڵینەوە لە زانکۆی فرانکفۆرت و هەروەها سەنتەری دڵ لە ئەڵمانیا ئەوە دەردەخات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر دڵ. ئەوە دەرکەوتووە کە لەسەدا ٧٥ی ئەو کەسانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبووە و دواتر چاکبوونەتەوە لە ڤایرۆسەکە ڕیژەی بەرزبوونەوەی پرۆتینیان هەبووە لە نێو خوێنەکانیاندا کە دەبێتە هۆکاری نەخۆشی دڵ و دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ. لەسەدا ٦٠ی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ڤایرۆسیان هەبووە لە نێو ماسولکەکانی دڵیاندا.

پێشتر ئەوەش دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کار دەکاتەوە سەر گورچیل و مێشک. هەروەها بەپێی زانیاریەکان ئەوە دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کار دەکاتە سەر سیستمی هەرسکردنیش. شارەزاکانان نەیانتوانیوە ئەوە دەرخەن کە کێشەی تەندروستی ئەندامەکانی تری لەش جگە لە سییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندێکی پێدەچێت بەڵام زاناکان توانیویانە هۆکاری ئەوەی بدۆزنەوە کە بۆچی ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک دەبنەوە هەست بە بێ هێزی و هیلاکی دەکەن بۆ ماوەی چەند هەفتە و مانگێک. زاناکان داوا دەکەن کە ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکدەبنەوە دوای ماوەیەک چاودێری باسی تەندروستی دڵیان بکەن.

97 جار بینراوە 27 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هیندستان بزنێک بە هۆی ئەوەی ماسکی نەبەستووە دەستگیر دەکرێت

لە هیندستان کە وڵاتی سەیروسەمەرەکانە، ئەمجارەشیان لە ڕووداوێکی سەیروسەمەرەدا هێزەکانی پۆلیس بزنێکیان ...