بەپەلە

زلهێزەکانی تەکنەلۆژیا لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بوونەوە

بۆ یەکەم جار لە ئەمریکا کەسی یەکەمی هەر چوار کۆمپانیا زلهێزەکەی بواری تەکنەلۆژیا کە بریتیین لە کۆمپانیاکانی ئەمازۆن، ئەپڵ، فەیسبووک و گووگڵ لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا.

هەریەک لە جێف بێزۆس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن، تیم کۆک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ، مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک و سوندار پیچای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداربوون لە کۆبوونەوەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکا و لەو کۆبوونەوەیەدا زۆر بە توندی ڕەخنە لە نوێنەری ئەو چوار کۆمپانیایە گیرا بە هۆی هەوڵەکانییان بۆ قۆرخکردنی بازاڕەکان.

بەرپرسی هەر چوار کۆمپانیاکە بۆ ماوەی زیاتر لە ٥ کاتژمێر وەڵامی پرسیارەکانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکایان دایەوە.

 

2224 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئەمریکا وادەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە ئەفغانستان دیاریکرد

مارک ئێسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانیان لە وڵاتی ئەفغانستان ...