بەپەلە

ئێسکی مامۆسێک دۆزرایەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا

لە دەریایەک لە سیبریا ئێسکی مامۆسێک (گیاندارێکی خانەوادەی فیلە کە لەناوچوون) دۆزرایەوە کە بە شێوازێکی زۆر باش ئێسکەکان بە باشی ماون.

زاناکانی ڕوسیا هەوڵی دۆزینەوە و ڕیکخستنی هەموو ئێسکەکانی مامۆسەکە دەدەن لەدوای ئەوەی ئێسکەکان لە لایەن شوانێکەوە لە نزیک دەریای پێچێڤالاڤاتۆ لە ٢٣ی تەمووز دۆزراتوەتەوە لە ناوچەی یامالۆ نینتس لە باکوری ڕوسیا.

ئێسکەکان پێک هاتوون لە کەلە سەر و بەشی خوارەوە دەم و هەروەها هەندێک بەشی ئێسکی پەراسوو لەگەڵ ئێسکەکانی قاچی کە پێشبینی دەکرێت ئەو مامۆسە ١٠ هەزار ساڵ پێش ئێشتا ژیابێت و ئێسکەکانیش بە شێوازی سەرسوڕهێنەر بە باشی ماونەتەوە.

دیمیتری فرۆلۆڤ سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی جەمسەری باکور لە ڕوسیا ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای بەشی تر ئێسکی مامۆسەکە.

یێڤگینیا هۆزیاننۆڤا زانایەک کە کار دەکات لە مزەخانەیەک لە ڕوسیا ڕایگەیاند کە ئەوە شتێکی دەگمەن بتوانرێت ئەو هەموو ئێسکەی مامۆسێک بدۆزرێتەوە. لە ڕوسیا چەند ئاژەڵی بەستوو ساڵانە دەدۆزرێنەوە.

169 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئەمریکا وادەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە ئەفغانستان دیاریکرد

مارک ئێسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانیان لە وڵاتی ئەفغانستان ...