بەپەلە

زمانی کوردی لە زانکۆکانی تورکیا قەدەغە دەکرێت

نوسەری بە ناوبانگ”سەلیم تیمۆ” ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆری هەیە بەشی ئەدەبیات و مێژوی کوردی لە زانکۆکاندا قەدەخە بکرێت وە هەموو لێکۆڵینەوەکان بکرێت بە زمانی تورکی.

تیمۆ لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە زمانی کوردی بە تەواوی لە زانکۆکانی تورکیادا قەدەخە بکرێت و وە هەموو زمانەکانی تر وەربگێردرێنە سەر زمانی تورکی.

تۆمۆ دەشڵێت: ئەوە ناڕەواییە کە بەرامبەر زمانی کوردی ئەنجام دەدرێت وە ئەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە ئەم ناڕەواییە بەرامبەر زمانی کوردی ئەنجام دەدرێت. بەشی زمانی کوردی وە ئەدەبیات و مێژوی کوردی هەمووی نامینێت و هەموو کۆرس و وانەکان دەبن بە تورکی ئەگەر یەکێک بیەوێت لێکوڵینەوەیەک ئەنجام بدات دەبێت وەریبگێڕێتە سەر زمانی تورکی. ئایا دەبێت ئەکادیمیای نەتەوەیی وای بەسەر بێت.

 

5169 جار بینراوە 697 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشێلکارییەکی زیندانەکانی تورکیا ئاشکرابوون

پەرلەمانتارێکی تورکیا رایگەیاند، لە بەندیخانەی مینیمان لە ئەزمیر، 24 کەس خراونەتە ژورێکی ...