بەپەلە

ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرنا تۆمارکرا

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بەرەو هەڵکشان دەچن و تەنها دوێنێ لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە ٢٩٢ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ئەوەش زۆرترین حاڵەتی تووشبوونە لە ڕۆژێکدا. جگە لەوە حاڵەتەکانی ڕۆژانەی گیان لەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە ٧ هەزاری تێپەڕاندووە.

لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا تێکڕای حاڵەتی گیان لەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی ٤ هەزار و ٦٠٠ کەس بووە، ئەو ژمارەیە لە مانگی تەموزدا بۆ ٥ هەزار و ٢٠٠ کەس بەرز بووەوەتەوە.

شایانی باسە تا ئێستا لە سەرانسەری جیهان ١٧ ملیۆن و ٧٧١ هەزار و ٦٢٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا ٦٨٣ هەزار و ٢٧٨ کەسیان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ١١ ملیۆن و ١٦٨ هەزار و ٤١٠ کەسیان دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

 

173 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئەمریکا وادەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە ئەفغانستان دیاریکرد

مارک ئێسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانیان لە وڵاتی ئەفغانستان ...