بەپەلە

بەرێوبەری BlackRock: تورکیا خەریکە وەک لوبنانی لێدێت

بەرێوبەری گەورەترین ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە ئابوری لە جیهاندا بە ناوی BlackRock باسی لە ئابوری وڵاتی تورکیا کرد و باسی لەوە کرد کە مەترسی ئەوەی هەیە وەک وڵاتی لوبنانی لێبێت.

ئیدارەی بەڕێوەبردنی مەترسیەکانی ئابوری جیهانی کە لە شاری نیویۆرکە بە ناوی BlackRock باسی لەوە کرد کە ئابوری وڵاتی تورکیا وەک ئابوری وڵاتی لوبنانی لێدێت.

ئامێر بیسات سەرۆکی ڕێکخراوەکە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە و نوسی “ئابوری تورکیا زۆر نیشانەی هاوشێوەی ئابوری وڵاتی لوبنانی هەیە، ئەوەی دەردەکەوێت مەترسی گەورە لەسەر ئابوری ئەو وڵاتە بوونی هەیە”.

بیسات نوسی:

“داتاکانی وڵاتی تورکیا ئەوەمان پیشان دەدەن کە ئابوری وڵاتەکەیان نزیک دەبێتەوە لەوە لوبنان. یەکەم بانکەکانی وڵاتی تورکیا بە شێوازێکی بەرچاو دۆلار دۆفرۆشن بە بانکە ناوەندیەکان. دووەم داروخانی گەشتیاری و پێشوازی کردن لە کەسانی بیانی بۆ ناو وڵاتی تورکیا. سێیەم دابەزینی نرخی لیرەی تورکی و کاریگەریەکانی لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ئەو دراوە. چوارەم گۆڕینەوەکانی دراو لە ڕێگەی نێودەوڵەتیەوە کاریگەری خراپی دروست کردووە”.

ئابوری وڵاتی لوبنان گەورەترین داڕوخانی بەخۆیەوە بینیوە لە کاتی شەڕی ناوخۆی ساڵی ١٩٧٥ بۆ ١٩٩٠. بەرزبوونەوەی نرخی شمەک لە وڵاتی لوبنان بۆتەو هۆکاری ئەوەی کارێکی ئەستەم بێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی لوبنانی بتوانن کەرەستە بکڕن. لە ئێستادا حکومەتی لوبنان تەنها چاوەڕوانی هاوکاری نێودەوڵەتی دەکات.

قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بووە هۆکاری ئەوەی لێشاوی پەنابەران دەست پێکات و قەیرانی گەورە لەو وڵاتە دەستی پێکرد کە بووە هۆکاری چەندین کارەساتی مرۆیی لەو وڵاتە. حکومەتی لوبنان هەوڵیدا کە ئابوری وڵاتەکەی بە زیندووی بهێڵێتەوە لە ڕێگەی باجەوە. بەڵام ئەوەبوو هاوڵاتیانی لوبنانی خۆپیشاندانیان کرد دژی ئەو بڕیارەوە.

لە ١١ی ئایار ڕاگەیەندرا کە گفتوگۆکان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی ١٠ ملیار دۆلار قەرز بدەن بە وڵاتی لوبنان لە ماوەی ٥ ساڵدا.

بانکی ناوەندی وڵاتی لوبنانیش ڕایگەیاند کە بانکەکان دەبێت داهاتیان بنێرنەوە بۆ بانکی ناوەندی. حکومەتی لوبنان دەیەوێت لە ڕێگەی هەموو ئەم هەنگاوانەوە ئابوری وڵاتەکەیان بەرزبکەنەوە سەرباری ئەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە هێشتا بەردەوامە.

3603 جار بینراوە 4 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئەمریکا وادەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە ئەفغانستان دیاریکرد

مارک ئێسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانیان لە وڵاتی ئەفغانستان ...