بەپەلە

ئاسێلبۆرن: تورکیا لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا ناتوانێت ببێت بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا

جیان ئاسێلبۆرن وەزیری دەرەوەی لەکسمبێرگ ڕایگەیاند تورکیا ناتوانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێت بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا.

ئاسێلبۆرن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دای وێڵت، سەبارەت بە ئەگەری بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا وتی “پێم وایە بە هیچ شێوەیەک ئەگەری ئەوە نییە لە ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵی داهاتوودا تورکیا بێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە و ببێت بە ئەندام لە یەکێتیییەکەدا. ئێستا پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیادا زیادی کردووە کە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بە هیچ شێوەیەک بیر لە ئەگەری بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا نەکەینەوە. هەڵسوکەوتەکانی حکومەتی تورکیا لەگەڵ بەهاکانی ئەوروپادا ناگونجێت. بە شێوەیەکی ئاشکرا لە تورکیادا مافە دیموکراتییەکان پێشێل دەکرێت و هێشتا ئەو دۆخە کۆتایی نەهاتووە.”

ئاسێلبۆرن لە درێژەی قسەکانیدا وتی “پێویستە گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە بابەتی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا بە تەواوی کۆتایی نەیەت، چونکە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ڕابردووی تورکیادا دەرکەوت کە جوڵانەوەیەکی دیموکراسی گەورە لە تورکیادا هەیە، لەبەر ئەوە پێویستە ئومێدێک بەو مرۆڤە دیموکراتخوازانە بدەین.”

شایانی باسە گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە پرسی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە دەستیپێکردووە بەڵام لە ئێستادا لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە هەڵپەسێردراوە.

 

2558 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێک لە کوشندەترین تاعونەکانی مێژوو دووبارە لە چین سەرهەڵدەداتەوە

دووبارە سەرهەڵدانەوەی تاعونێکی کوشندە لە وڵاتی چین دەردەکەوێتەوە کە دەبێتە هۆی مردنی ...