بەپەلە

ئالوگۆڕی نەوتی لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کۆمپانیایەکی بواری نەوتی ئەمریکا

بەپێی دوایین زانیاریەکانی سوریا هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێککەوتنێکی نەوتیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی بواری نەوتی ئەمریکیدا ئیمزا کردووە بە ناوی دەلتا کریسینت ئێنێرجی.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆتا زانیاریاندا ئیمزایان لەسەر ڕێککەوتنێکی نەوتی کردووە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بواری نەوتی ئەمریکا. ڕێککەوتنەکەی بە سەرپەرشتی کۆشکی سپی کراوە و هەروەها نوێنەری ئەمریکا لە سوریا باس لە ناڕەزایەتی ئەنقەرە کرد دەربارەی ئەو ڕێککەوتنە بۆ فرۆشتنی نەوتی سوریا بە کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامە جیهانیەکان حکومەتی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەو ڕێککەوتنی نێوان ئەو کۆمپانیا ئەمریکیەکان و هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات و پشتیوانی تەواوەتی بۆ ئەو ڕێککەوتنە ڕاگەیاندووە. بەپێی زانیاریەکان لە چەند سەرچاوەیەکەوە کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی زەمەن کردووە باسین لەوە کردووە کە ڕەزامەندی حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگەی وەزارەتی خەزێنەوەی ئەمریکاوە بووە و پشتیوانی ئەو کۆمپانیەیان ڕاگەیاندووە.

ڕۆژنامەی زەمەن ڕایگەیاند کە سینەم محمد نوێنەری هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان کۆمپانیای دەلتای ئەمریکی و هێزەکانی سوریای دیموکراتی پشتڕاست کردۆتەوە.

هەروەها جەمیس جێفری نوێنەری ئەمریکا لە سوریا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە دڵخۆش نییە بەو ڕێککەوتنەی نێوان کۆمپانیا ئەمریکیەکە و هێزەکانی سوریای دیموکرات. لە کاتێکدا تا ئێستا تورکیا هیچ هەڵوێستێکی ڕانەگەیاندووە بەپێی زانیاریەکان، ڕوسیاش ئەو ڕێککەوتنەی بەدڵ نییە.

هەروەها بەپێی زانیاریەکی دیکە لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە ناسراوە بە نزیکیەکەی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە، قسەی لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە. پەیامنێری کەناڵی CBSی ئەمریکی ڕایگەیاند کە گراهامیش ئاگاداری ئەنجامدانی ئەو ڕێککەوتنە بووە.

2395 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئەمریکا وادەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە ئەفغانستان دیاریکرد

مارک ئێسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانیان لە وڵاتی ئەفغانستان ...