بەپەلە

ئایا مێسی دەچێت بۆ یانەی ئینتەرمیلان؟

بەپێی زانیاریەکانی یانەی ئینتەرمیلان کە یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی خولی ئیتاڵی، ئامادەیی هەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان دەستپێکات بۆ گواستنەوەی لیۆ مێسی بۆ یانەکەی.

ڕۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت لە وڵاتی ئیتاڵیا نوسی کە ئانەی ئینتەر ئامادەیی هەیە بۆ ئەوەی موچەیەکی ساڵانەی بێهاوتا بدات بە مێسی بۆ ئەوەی بێتە ڕیزی یانەکەیانەوە کە خەونی ئەو یانەیە ئەوەی لیۆنێل مێسی لە ڕیزەکانیان یاری بکات.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند کە یانەی ئینتەر ئامادەیی هەموو قوربانیەکی هەیە تەنها بۆ ئەوەی مێسی بێتە ڕیزەی یانەکەیانەوە لەدوای ئەوەی بۆندی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی دێت بۆیە هەوڵی ڕازی کردنی ئەو یاریزانە دەست پێدەکات.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەکە ئەو موچەیەی کە یانەی ئینتەر پێشکەشی مێسی دەکات بریتیە لە ٢٦٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە. ئەو موچەیە زیاترە لەوەی ڕۆناڵدۆ و هەموو یاریزانێکی تری خولی ئیتاڵی.

397 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئەمریکا وادەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە ئەفغانستان دیاریکرد

مارک ئێسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانیان لە وڵاتی ئەفغانستان ...