Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
پیاوێک بۆجاری دووەم بەردێکی بەنرخی دۆزییەوە – Daily Kurdistan
بەپەلە

پیاوێک بۆجاری دووەم بەردێکی بەنرخی دۆزییەوە


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

کارمەندێکی کانگاکانی تەنزانیا کە ماوەیەکی پێش ئێستا دوو بەردی بە نرخی لەو وڵاتە دۆزیەوە کە بەهای بەردەکان ٣.٤ ملیۆن دۆلار بوو لە ئێستاشدا بەردێکی تری بە نرخی دۆزیەوە کە ئەمە لە ماوەیەکی کەمدایە کە بتوانێت سێ بەردی بە نرخ بدۆزێتەوە کە بەهاکانیان ملیۆنان دۆلارە.

ئەو بەردە کە لە لایەن سانینیو لایزێرەوە دۆزراوەتەوە کێشەی ٦.٣ پاوەندە و چاوەڕوان دەکرێت بەهاکەی ٢ ملیۆن دۆلار بێت.

بەردی تانزانیت کە لە وڵاتی تەنزانیا هەیە بە تایبەتی لە باکوری ئەو وڵاتە بەردێکی بە نرخە و لە خشڵدا بەکاردەهێندرێت.

بەردی تانزانیت یەکێکە لە گەورەترین بەردە بە نرخەکان کە لە بواری خشل دروستکردندا بەکاردێت و هەروەها بەردێكی دەگمەنیشە و کە لە ماوەی ٢٠ ساڵ جارێکدا پێشتر ئەو بەردە دەدۆزرایەوە.

بەردەکە ڕەنگی لە نێوان مۆر و ڕەشدایە.

نرخی بەردەکە لەسەر دەگمەنێتی بەردەکە دادەنرێت هەتا بەردەکە ڕوونتر و گەشاوەتر بێت نرخی زیاترە.

لە مانگی حوزەیران لایزێر ڕایگەیاند کە لەدوای فرۆشتی دوو بەردەکەی کە کێشیان ٩.٢ پاوەند و ٥.٨ پاوەند بوو ڕایگەیاند کە ئاهەنگێکی گەورە دەگێڕێت.

لە قسەکانیدا لە کاتی ئاهەنگگێڕانی بەبۆنەوەی دۆزینەوەی ئەو دوو بەردە لایزێر ڕایگەیاند کە داوا لە هەموو کارمەندانی کانگاکانی تر دەکات ئەو بەردانەی دەیدۆزنەوە بیفرۆشنەوە بۆ حکومەتی تەنزانی. “فرۆشتنی بەردەکان بە حکومەتی وەک قەدبڕکردن وایە ئەوا زۆر بە ڕوونی مامەڵەت لەگەڵ دەکەن”.

لازێیر ڕایگەیاند کە قوتابخانەیەکی و سەنتەریكی تەندروستی دەکاتەوە لەو شوێنەی کە لێی دەژی.

لازییڕ کە ٣٠ منداڵی هەیە کە ئەو بەردانە ژیانی دۆگۆڕێت و هەروەها ڕایگەیاند کە ٢٠٠٠ مانگا دەکڕێت بە پارەکەی.

کارمەندەکانی کانگاکان دەبێت لە لایەن حکومەتی تەنزانیاوە مۆڵەتیان هەبێت بۆ ئەوەی بەدوای بەردی تانزانیتا بگەڕێن بەڵام گەڕان بەدوای بەرد بە شێوازی نایاساییش بەردەوامە نزیک لەو کانگایانەی کە لە لایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێن.

لە ساڵی ٢٠١٧ سەرۆکی وڵاتی تەنزانیا فەرمانی کرد بە سوپای وڵاتەکەی بۆ دروست کردنی دیوارێکی گەورە بە دەوری کانگاکاندا بۆ ڕێگری کردن لە بە قاچاغبردنی بەردەکان کە درێژی دیوارەکە ٢٤ کیلۆمەتر دەبوو.

179 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: سوپاس بۆ خوا بایدن باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی نەکرد


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
یەکێک لەو کێشانە کە چاوەڕوان دەکرا لە کاتی کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغاندا ...