بەپەلە

لیژنەی ڕێگری لە ئەشكەنجەی ئەوروپا: لە تورکیا تا ئێستا ئەشکەنجە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەردەوامە

لیژنەی ڕێگری لە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ (CPT)، کە لیژنەیەکی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپایە، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا زۆر بە توندی ڕەخنە لە تورکیا دەگرێت بە هۆی بەردەوامی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانی و دەستبەسەرەکاندا لە زیندانەکان و بنکەکانی پۆلیسدا. لیژنەکە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات دەستبەجێ ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ ڕابگرێت.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی DWی ئەڵمانی، لیژنە لە ڕپۆرتەکەیاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا سەردانی چەندین گرتووخانە و بنکەی پۆلیسیان لە تورکیادا کردووە و لە ئەنجامی ئەو سەردانانەدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ بەرامبەر ئەو کەسانە ئەنجام دراوە کە دەستگیرکراون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە مەبەست لەو ئەشکەنجە و مامەڵە خراپە لە پێناو ئەوەدا بووە کە بە زۆر دانپێدانانیان لێوەربگیرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە بەرزترین دەسەڵاتی تورکیا بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەڵێنی ئەوە بدات کە بە هیچ شێوەیەک نابێت هێزە ئەمنییەکان ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لەگەڵ خەڵکیدا بەکاربهێنن.

1020 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا: کشانەوەی کەشتییەکە بە تەنها بەس نییە

نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی “یەکێتی ئەوروپا چاوەڕێیە کردارە تاکڕەویەکانی تورکیا کۆتایی ...