بەپەلە

هەڵمەتی هاوکاری لوبنان لە سەرانسەری جیهاندا

دوای تەقینەوە بەهێزەکەی شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان کە تێیدا زیاتر لە ١٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥ هەزار کەسیش برینداربوون، لە سەرانسەری جیهانەوە هەڵمەتی هاوکاری کردنی لوبنان دەستیپێکردووە.

وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا ١٠٠ ئاگرکوژێنەوە و کەلوپەلی فریاگوزاری ڕەوانەی لوبنان بکەن لە پێناو گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ژێر پاشماوەی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە. جگە لەوە ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە پێناو پشتیوانی کردن لە لوبنان سەردانی بەیروتی کرد.

لە لایەکی دیکەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی کردن لە لیبیا دەربڕی. وە هەروەها خاجی سوری تورکی چەند تیمێکی فریاگوزاری ڕەوانەی لوبنان دەکات و ئێرانیش بڕیاریداوە نەخۆشخانەیەک لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان بکاتەوە.

4792 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...