بەپەلە

ئەو کەشتییە نەوتییەی ٤ هەزار تۆن نەوتی هەڵگرتبوو لە ئۆقیانووسی هیندیدا بوو بە دوو کەرتەوە

کەشتییەکی بارهەڵگری نەوتی کە هەزار تۆن نەوتی هەڵگرتبوو، لە ماوەی ٢٣ ڕۆژە لە کەناراوەکانی وڵاتی ماوریتیۆس لە ئۆقیانووسی هیندی بە هۆی کونبوونییەوە وەستاوە و بە درێژایی ئەو ماوەیە نەوتی لێ ڕژاوە، وە لە ئێستاشدا ئەو کەشتییە نەوتییە بە تەواوی بووە بە دوو کەرتەوە.

پراڤیند جەگناوث سەرۆک وەزیرانی ماوریتیۆس، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند “پێشتر هەموو هەوڵێکیانداوە بۆ ئەوەی کەشتییەکە چاکبکەنەوە و لێچوون لە کەشتییەکە ڕابگرن، بەڵام لە ئێستادا کەشتییەکە بە تەواوی بووە بە دوو کەرتەوە  و سەرجەم سووتەمەنییەکەی ڕژاونەتە نێو دەریاکەوە.”

حکومەتی ماوریتیۆس داوای لە کۆمپانیای خاوەنی کەشتییەکە کردووە کە سەرجەم ئەو کەسانە قەرەبوو بکاتەوە کە بە هۆی کەشتییەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، وە هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە حکومەتی ماوریتیۆس بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوە لە ئەستۆ ناگرێت.

107 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...