بەپەلە

رۆناڵدینهۆ دوای 4 مانگ ئازادکرا

یاریزانی پێشووی بەرازیل لەدوای ئەوەی لە وڵاتی پاراگوای بەهۆی پاسپۆرتی ساختەوە دەستگیرکرا دواتر بۆ ماوەی ٤ مانگ لە هۆتێلێکدا زیندانی کرا.

ڕۆناڵدینیۆ و ڕۆبێرتۆ یاسیسی برای لە وڵاتی پاراگوای دەستگیرکران بە تۆمەتی پاسپۆرتی ساختە لە مانگی ئازار. ڕۆناڵدینیۆ ماوەی مانگێک لە زیندان مایەوە و دواتر لەگەڵ براکەی لە هۆتێلێکی شاهانەیی مانەوە لەسەر یاسایی زیندانی کردن لە ناو ماڵدا. لەدوای ئەوەی دەستگیرکران ڕۆناڵدینیۆ و براکەی ڕایانگەیاند کە نەیانزانیوە پاسپۆرتەکانیان ساختە بووە.

دوو براکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ بەرازیل لەدوای ئەوەی ٢٠٠ هەزار دۆلار سزادران. دوو براکە بۆ ماوەی ٣٢ ڕۆژ لە زیندانێکی پاسەوانی بەهێزدا زیندانی کران لە ئاسئنکیۆن لە پاراگوای. دواتر هەردوو براکە لە هۆتێلێکی ٥ ئەستێرەیی لە ژێ زیندانی ناو ماڵدا و بڕی پارەی خەرجکراوی ئەو ماوەیەی ڕۆناڵدینیۆ و براکەی ١.٦ ملیۆن دۆلار بووە.

ڕۆناڵدینیۆ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵێکی پاراگوایی وتی “توشی شۆک بووین لەدوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت کە دۆکومێنتەکانمان ساختەن”.

ڕۆناڵدینیۆ ئێستا تەمەنی ٣٩ ساڵە و یەکێکە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی بەرازیل و جامی جیهانی ٢٠٠٢ی بردەوە.

ڕۆناڵدینیۆ کە یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنەش کردووە لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٥ توانی ببێت بە باشترین یاریزانی جیهان.

ڕۆناڵدینیۆ گەشتی کرد بۆ پاراگوای بۆ ئەوەی کتێبێک بڵاو بکاتەوە و بەشداری بکات لە کەمپینێکدا بۆ هاوکاری کردنی منداڵان لە پاراگوای.

پێشبینی دەکرێت ئەو ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلیە لە ماوەی یاریکردنیدا ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی بەدەست هێناوە.

ڕۆناڵدینیۆ لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە بڕی ١٧٣ هەزار یۆرۆی وەرگرتووە لە بەرامبەر یەک پۆستی ئینستاگرامدا.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕۆناڵدینیۆ و براکەی لەبارەی سپی کردنەوەی پارە هێشتا بەردەوامە.

196 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەی زانستی: ئەو درەختانەی خێرا گەورە دەبن زوو دەمرن

لە ژێر سەرپەرشتی زانکۆی لییدز، کە یەکێکە لە گەورەترین و پێشکەوتووترین زانکۆکانی ...