بەپەلە

یۆرگان کلۆپ: دەمەوێت میسی لە پریمەر لیگ ببینم

یۆرگان کلۆپ ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە یانەکەی بەجێدەهێڵێت و ڕوو لە یانەی مانچستەر سیتی دەکات، ڕایگەیاند “ئەوە کارەکانی ئێمە بۆ سەرکەوتن قورستر دەکات بەڵام شتێکی ناوازە دەبێت بۆ پریمەر لیگ. من دەمەوێت میسی لە پریمەرلیگ ببینم بەڵام دڵنیا نیم لەوەی ئەوە دەبێت یاخود نا”.

کلۆپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی گرنگی بە میسی دەدات یاخود نا، ڕایگەیاند “کێ هەیە نەیەوێت میسی لە یانەکەیدا یاری بکات؟ بەڵام ئێمە چانسی ئەوەمان نییە ئەو یاریزانە بێتە لامان، ئەو ژمارانەی باس دەکرێت زۆر زۆرە و بە گوێرەی ئێمە نییە.”

27 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەی زانستی: ئەو درەختانەی خێرا گەورە دەبن زوو دەمرن

لە ژێر سەرپەرشتی زانکۆی لییدز، کە یەکێکە لە گەورەترین و پێشکەوتووترین زانکۆکانی ...