بەپەلە

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بازگەیەکی شاری کەرکوک ڕوویدا

خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو ویستی بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی لە بازگەی مریەم تێبپەڕێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی درا، لە ئەنجامدا خۆکوژەکە و ژنێکی مەدەنی کوژران، شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووک، ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند “لە ناوچەی مریەم بەگ، هەوڵێکی تیرۆرستی شکستی پێهێنرا، لە خاڵێکی پشکنین ئۆتۆمبێلی خۆکوژێک تەقێنرایەوە، لە ئەنجامدا چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و دوو مەدەنی بریندار بوون، ژنێکی مەدەنیش بە هۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستدا”.

وە هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئەو تیرۆرستە هەوڵیداوە خاڵی پشکنین ببڕێت، بەڵام بەهۆی پشکنینی ورد رێگەی لێگیراوە بە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەیەوە بچێتە نێو کەرکووک بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی بکاتە ئامانج.

فیرقەی پێنج هەروەها دەڵێ “شکستپێهێنانی ئەو هەوڵە لە ئەنجامی هەوڵێکی هەواڵگریی فیرقەی پێنج بووە و، خۆکوژەکە بە ئۆتۆمبێلێکی دزراو هاتووە”.

151 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ماسک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەکارهێنانی ماسک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە ڕیگەی هەرە کاریگەرەکان ...