بەپەلە

ماکرۆن: تورکیا تا دێت زیاتر دەستوەردەداتە کاروباری ناوخۆی عێراق

ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردە باڵاکانی عێراقدا کۆبووەوە و دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عێراق ئەنجامدا. ماکرۆن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە عێراق بەرگری لە سەروەری خاک و وڵاتی خۆی بکات و بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە لە گرژییەکانی ناوچەکەدا هەڵسوکەوت بکات و وتی “عێراق ماوەی چەند ساڵێکە بە دەست جەنگ و تیرۆرەوە بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت. عێراق تا ئێستا هەوڵ دەدات بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و باشترکردنی سیستەمی پەروەردە و دەرهێنانی دەوڵەت لە دەستی میلیشیا حیزبییەکان.”

ماکرۆن لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتانی دراوسێی عێراق بە تایبەت تورکیا و ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەبووە لە درووستبوونی ئەو دۆخە ناهەموارە لە عێراقدا و وتی “سەرەڕای هەموو ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، کاریگەرییە بەهێزەکەی ئێران و هێرش و دەستوەردانی زۆری تورکیا لە عێراقدا کە تا دێت دەستوەردانەکانی تورکیا لە عێراق زیاتر دەبێت، گرژی و ئاڵۆزییەکانی عێراقی زیاتر کردووە.”

 

1954 جار بینراوە 4 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکێکی ددان بەهۆی ڤیدیۆیەکەوە بۆ ماوەی 12 ساڵ زیندانیکرا

پزیشکێکی ددان لە ئالاسکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ڤیدیۆی خۆی تۆمار کردووە ...