بەپەلە

بڕیار لەسەر دۆسییەی کۆمەڵکوژییەکەی ڕەینا درا

لە دۆسییەی ڕووداوی کۆمەڵکوژییەکەی ڕەینا، کە لە ناوچەی ڕەینا لە شاری ئەستەمبوڵ لە شەوی سەری ساڵی ٢٠١٧ دا بکوژێک دەستڕێژی گولەی بە ناو یانەیەکدا کرد و بەو هۆیەوە ٣٩ کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسییەکە دەرکرد.

بە پێی بڕیارەکەی دادگا، عەبدولقادر ماشاریپۆڤ کە تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکەیە، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ شێواندنی سیستەمی وڵات” و “کوشتن بە ئەنقەست” ٤٠ جار سزای زیندانی هەتاهەتایی و سزای زیندانی بۆ ماوەی ١٣٦٨ ساڵ بەسەردا سەپێندرا.

جگە لەوە یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکانی دۆسییەکە بە ناوی ئیلیاس ماماشاریپۆڤ بە تۆمەتی “هاوکاری کردنی کوشتن بە ئەنقەست” و “هاوکاری کردنی پێشێل کردنی دەستوور” و چەند تۆمەتێکی دیکە سزای ١٤٣٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. وە هەروەها ١٢ کەسی دیکە کە لە ڕووداوەکەوە تێوەگلابوون هەر یەکەیان سزای ١٢ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

 

1249 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتوەکان: گروپە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە عەفرین تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە

ڕاپۆرتی کونسوڵی چاودێری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان باس لەوە دەکات کە ...