بەپەلە

جۆکۆڤیچ بۆ هەوادارانی: ناوبژیوانەکە هیچ هەڵەی نەکردوە، پشتگیری بکەن

نۆڤاک جۆکۆڤیچ یاریزانی تێنسی سەرزەوی سربی،  لەدوای ئەوەی تۆپەکەی بەر قوڕگی ناوبژیوانەکە کەوت، لەدژی هەوادارەکانی پشتگیری ناوبژیوانەکەی کرد. لەدوای کاردانەوەی گەورەی ناوبژیوانەکە لە وتەیەکدا بۆ هەوادارەکانی. یاریزانی بەناوبانگی تێنسی سەرزەوی وتی  ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردوە. بەدرێژایی ئەم کاتەدا، داواتان لێدەکەم کە پشتگیری و سوپاسی بکەن.

لە گەڕی چوارەمی پێشبڕکێکانی تێنسی کراوەی ئەمریکا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ، کە بێبەش بوو بەهۆی ئەوەی تۆپەکە بەر هێڵی قوڕگی لۆرا کلارکی ناوبژیوان کەوت.

 

لە تویتەر، جۆکۆڤیچ نوسیویەتی:

“هەوادارانی خۆشەویستی نۆڤاک جۆکۆڤیچ، سوپاس بۆ نامە جوانەکانتان. تکایە ئاماژە بەوە بدەن کە ناوبژیوانەکە پێویستی بە پشتگیری هەیە. ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردوە. بەدرێژایی ئەم کاتە، من داوای پشتگیری و سوپاسگوزاری ئەوتان لێ دەکەم. ئێمە لەم دۆخە سەختە هاتوینەتە دەرەوە و بەسەریدا زاڵبووین خۆشمدەوێن ئەوروپا، چاوەڕێبکە، خەریکم دێم.” 

جۆکۆڤیچ داوای لێبوردنی کرد

دوێنێ لەبارەی بابەتەکەوە لە وتەیەکدا، جۆکۆڤیچ وتی.” ئەوەی ڕوویدا بێتاقەتی کردم، هەست بە ناڕەحەتی دەکەم. پرسیاری دۆخی دادوەری هێڵی هێرشبردنەکەم کرد، سوپاس بۆ خوا تەندروستی جێگیرە. بۆ دروستبوونی ئەم دۆخە نالەبارە داوای لێبوردن دەکەم. هیچ مەبەستێک لێرەدا نەبووە”.

هەواداران ناوبژیوانەکەیان بە زیادەڕۆیکردن تاوانبار کرد

هەرچەندە، سەرەڕای داوای لێبوردنی جۆکۆڤیچ، تێنسزانە بەناوبانگەکە لە دەست ناوبژیوانە بریندارەکە ڕزگاری نەبوو، بەڵکو کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لەلایەکی دیکەوە، لەکاتێکدا ڕاگەیەندرا کە کلارک ملی شین بوەتەوە و گرفتی هەناسەدانی هەیە، دوێنێ ئەو بەهۆی سووربوونەوەی قوڕگی بەشداری لە یاریەکەدا نەکرد.

بێکەر وتی” زۆر دەترسم کە شتێکی ئاوا بۆ نۆڤاک ڕووبدات. کاتێک کە خۆم ڕاهێنەری بوم، زۆر جار ئاگادارم کردەوە کە تۆپ بەو شێوەیە فڕێ نەدات”.

کە ناتوانێت وەکو فێدرەر و نادال بەناوبانگ بێت ئەوە ئەوی قەلەق کردوە.

بێکەر وتی  پێم وایە لە داهاتودا ئەو وەکو ڕۆجێر فێدرەر و ڕافائێل نادال بەناوبانگ بێت.

“هەندێک کەس کە سەرکەوتنیان دەوێت دەبێت سوپاسبکرێن. ئەو لە هەمان کاتی ڕۆجێر فێدرەر و ڕافائێل نادال یاری کردوە، وە ڕکابەریەکی زۆر لە نێوانیاندا هەبووە. ئەوە هەستێکی ناخۆشە ئەو خۆشەویستیەی بە ئەوان دەدرێت بە ئەم نادرێت. باشترە ئەو بڕواتەوە بۆ ماڵەوە بۆ لای هاوسەرەکەی جێلێنا. پێویستە سەرنجی تەنها لەسەر تێنس بێت. ئەو پێویستە لە هەڵەکانیەوە شت فێر ببێت. پێویستە ببینێت کە لە کوێ چ هەڵەیەکی کردوە وە ئێستا پێویستە بێتەوە سەرخۆی. زۆر ئاگاداریم کردەوە. ئێستا ئەو پێویستە گوێی لێبگرێت”.

3311 جار بینراوە 166 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەی زانستی: ئەو درەختانەی خێرا گەورە دەبن زوو دەمرن

لە ژێر سەرپەرشتی زانکۆی لییدز، کە یەکێکە لە گەورەترین و پێشکەوتووترین زانکۆکانی ...