بەپەلە

خۆڵبارین لە ئەنقەرە: ٦ کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

لە ناوچەکانی پلاتلی و هایمانا لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە کاتژمێر ١٥:٠٠ خۆڵبارینێکی چڕ دەستی پێکرد و لە ناکاو هەموو ئاسمان بە خۆڵ داپۆشرا.

لە هەندێک لە باڵەخانەکان سقفی باڵەخانەکان زیانی بەرکەوت بەهۆی ڕەشەباوە و هەروەها هەندێک لە درەختی سەر شەقامەکان کەوتن بە زەویدا. کارەبا لە سەنتەری شارەکەدا نەما. ژمارەیەک لە دوکان و بازاڕەکان شوێنەکانیان داخست بۆ ئەوەی زیان بە شوێنەکانیان نەگات. ڤاسیپ شاهین پارێزگاری ئەنقەرە نوسی کە ٦ کەس بریندار بوون بەهۆی ڕەشەباکەوە کە کەلوپەلی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو.

بەپێی ئەو پێشبینیانەی کە بەرێوبەرایەتی میترۆلۆجی ڕایگەیاند ئەگەری هەیە کەمڕۆوە هەورەبروسکە لە بەشەکانی باکوری ئەنقەرە ڕووبدات.

88 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا: کشانەوەی کەشتییەکە بە تەنها بەس نییە

نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی “یەکێتی ئەوروپا چاوەڕێیە کردارە تاکڕەویەکانی تورکیا کۆتایی ...