بەپەلە

تورکیا کەشتیەکەی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کشاندەوە

ئۆروچ ڕەیس کەشتی تورکیا بۆ گەڕان بەدوای گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست دەگەڕێندرێتەوە بۆ شاری ئەنتاڵیا.

گەڕاندنەوەی کەشتی ئۆروچ ڕەیس هەنگاوێکی ئەرێنیە. سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند کە ئەوان ئامادەییان هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ وڵاتی تورکیا گفتوگۆ بکەن و هەروەها کشاندنەوەی گروپی گەڕان بەدوای گازی سروشتی لە لایەن وڵاتی تورکیاوە هەنگاوێکە بەرەوە دروستبوونی گفتوگۆی ئاشتیانە لە نێوان تورکیا و یۆنان.

ڕۆژنامەی یەنیشەفەقی نزیک لە ئاکەپە ڕایگەیاند کە حکومەتی تورکیا بڕیاری داوە بە کشاندنەوەی کەشتی تورکی ئۆروچ ڕەیس بۆ ئەوەی بوار دروست بکات بۆ گفتوگۆ لە نێوان تورکیا و ناتۆ.

وتەبێژی حکومەتی یۆنان پێشوازی لەو بڕیارەی حکومەتی تورکیا کرد. هولوسی ئاژار وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی ‘کاش’ی کرد نزیک لە دوورگەی مێیسەوە کە سەنتەری ئاڵۆزیەکانی نێوان وڵاتی یۆنان و تورکیایە و لەو دوورگەیە ڕوونکردنەوەی بۆ ڕۆژنامەکاندا.
ئاکار ڕایگەیاند کە ئەوان پێیان باشترە کە گفتوگۆ لە نێوان هەردوو وڵات دروست ببێت و هەروەها ئاکار وتی “ئێمەش چاوەڕوانی هەمان بۆچوون لە وڵاتی یۆنان دەکەین. بۆیە هیوادارین کە کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە”.

گفتوگۆکان لەگەڵ ناتۆ دەستی پێکرد
لە ڕوونکردنەوەیەکی ناتۆ لەم مانگەدا باس لەوە دەکات کە هەردوو وڵات ڕازی بوون لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆکان لە نێوانیاندا. وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە سەرکردە سەربازیەکانی هەردوو وڵاتە لە بروکسڵ کۆدەبنەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە.

1291 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا: کشانەوەی کەشتییەکە بە تەنها بەس نییە

نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی “یەکێتی ئەوروپا چاوەڕێیە کردارە تاکڕەویەکانی تورکیا کۆتایی ...