بەپەلە

هاوسەرۆکانی هەدەپە سەردانی دەمیرتاشیان کرد

پەروین بوڵدان و میتهات سانجار هاوسەرۆکانی پارتی هەدەپە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەدەپەیان کرد لە زیندانی ئەدیرنە.

لەبارە ئەوەی دەمیرتاش دەیەوێت کە پارتێکی تازە دروست بکات وتی کە ئەو لەو پارتەدا فێری سیاسەتکردن بووە و هەروەها لەو پارتەدا ئەرکی کێشاوە و لەو پارتەدا فێری ڕۆیشتن بووە بۆیە هەنگاونان لە هەر پارتێکی تردا جگە لە هەدەپە بۆ ئەو مایەی غەمباریە.

بوڵدان سانجار لەدوای سەردانکردنی دەمیرتاش کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان بەست.

بوڵدان وتی “بە کورتی باسمان لە پرۆسەی ئاشتی کرد و باسمان لە ڕیگاکان کرد بۆ ئەوەی پەرە بە پرۆسەی ئاشتی بدەین. باسمان لە ڕیگاکان کرد بۆ ئەوەی بە کۆمەڵایەتیکردنی پرۆسەی ئاشتی ڕابگەیەنین. دەمانەوێت کە بۆچوونەکانمان لەگەڵ هەموو هاوڵاتیان بەش بکەین”.

هەروەها وتی: دەمانەوێت باسی لەوە گرنگی ئەم سەردانە بکەین. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەماتوانیوە بۆ ماوەیەکی زۆر سەردانی زیندان بکەین. هەمان بۆچوون و تێروانینی جارانمان هەیە بەڵام کارێکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی سەردانی هاوڕێکانمان بکەین لەدوای ئەو ماوە زۆرە”.

 

“دەمیرتاش و زەیدان زۆر باش بوون”

لەدوای چاوپێکەوتنمان لەگەڵ هاوڕیاکنام بۆمان دەرکەوت کە تەندروستی هەردووکیان زۆر باشە و هەروەها سڵاوی ئەوانمان بۆ هێناون. هەروەها هەردوو هاوڕێمان بارێکی دەروونی زۆر باشیان هەبوو. بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ هەردوو لە سەمیرتاش و زەیدان کۆبووینەوە.

 

“زەیدان: دەبینین کە هاوڵاتیان لەگەڵ پارتەکەیاندان”

زیدان سڵاوی تایبەتی هەبوو بۆ خەڵکی تورکیا. ئەوان سوپاسی هاوڵاتیانیان کرد بۆ مانەوە لە پشتی پارتەکەیان لەدوای ئەو کاتە سەختەی کە پێیدا تێپەڕ بووین. بۆیە بەرێز زەیدان ڕایگەیاند کە لایەنگرەکانیان هەواڵی خۆش دەبیستن لەپای مانەوەیان و بڕوا هەبوونیان بە پارتەکەیان.

هەروەها بەڕیز دەمیرتاش سڵاوی هەبوو بۆ هەموو لایەک و ڕایگەیاند کە مانەوە لەم دۆخی ئێستادا لەگەڵ یەکتر و پشتیوانیکردن لە یەکتر کارێکی زۆر گەورەیە. سەرەخۆشی هەبوو بۆ کەسوکاری هەموو ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ توشبووەکان خواست.

بوڵدان وتی کە بەکورتی هەموو قسەکانیان لەگەڵ دەمیرتاش بریتی بووە لە باسکردن دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و هەروەها برەودان بە پرۆسەی ئاشتی و هەروەها هەوڵدان بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بکەن بە کۆمەڵایەتی و بە هاوڵاتیان ڕابگەیەنن کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چی لەخۆی دەگرێت و هەنگاوەکان داهاتوومان لە پرۆسەی ئاشتی چی دەبێت.

لەم ماوەیەدا چەند دەنگۆیەک بڵاو بوویەوە دەربارەی ئەوەی کە سەڵاحەدین هەوڵ دەدات بۆ دروستکردنی پارتێکی تازە بەڵام نە ئێمە و نە ئەو ئەوە بە شایەن نابینێت بۆ ئەوەی وەڵامی بدەینەوە. بەڵکو دەمیرتاش ڕایگەیاند کە ئەو لە پارتی هەدەپەدا فێری سیاسەتکردن بووە و لەو پارتەدا ئەرکی کێشاوە و هەروەها لەو پارتەدا فێری ڕۆیشتن بووە بۆیە هەنگاونان لەهەر پارتێکی تر جگە لە پارتی هەدەپە مایەی غەمباریە بۆ ئەوە.

1844 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا: کشانەوەی کەشتییەکە بە تەنها بەس نییە

نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی “یەکێتی ئەوروپا چاوەڕێیە کردارە تاکڕەویەکانی تورکیا کۆتایی ...