بەپەلە
Woman in the city. Person in a mask. Coronavirus theme.

ماسک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەکارهێنانی ماسک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە ڕیگەی هەرە کاریگەرەکان بۆ ئەوەی بتوانیت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆت بپارێزیت.

ئەم هەواڵە لە ڕۆژنامەی نیو ئینگلاند بڵاو کراوەتەوە کە پشت بە لێکۆڵینەوەیەکی تەندروستی دەبەستێت. لێکۆڵینەوەکە باس لەوە دەکات کە بەکارهێنان ماسک دەتوانێت کاریگەری باشی هەبێت دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها ڕۆڵی باشی هەیە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئازارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک سەرئێشە و هەناسەتوندی.

لێکۆڵینەوەکە باس لەوە دەکات کە بەکارهێنان ماسک دەتوانێت بەرگری زیاد بکات بەرەمابەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها ڕێگر دەبێت لە زیاتر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو کۆمەڵگادا.

شارەزاکان باس لەوە دەکەن کە بەکارهێنان ماسک دەبێتە هۆکاری ئەوەی ژمارەیەکی کەم لە ڤایرۆس و بەکتریا بچیتەوە ناو لەشەوە لە ڕێگە دەم و لوتەوە و ئەوەش دەبێت هۆکاری بەهێز بوونی سیستمی بەرگری.

دکتۆر مۆنیکا غانی یەکێک لەو دکتۆرانەی کە ئەو لێکۆڵینەوەیەیان کردووە وتی ماسک دەبێتە هۆکاری ئەوەی لە نەخۆشیەکە چاک بیتەوە بەبێ ئەوەی هیچ کامێک لە نیشانەکانی ڤایرۆسەکە توشی ئاستەنگیت بکات. هەروەها غاندی وتی کە ئەمە دەبێتە ڕێگەچارەیەکی باش تا ئەو کاتەی کە ڤاکسین دەدۆزرێتەوە.

1043 جار بینراوە 98 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند تاڵێک لە قژی لینکۆڵن بە پارەیەکی خەیاڵی فرۆشرا

چەند تاڵێک لە قژی ئەبراهام لیکۆڵینی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کە لە ساڵی ...