بەپەلە

مامۆستایەکی مێژوو لە ٢٠ خولەکدا بوو بە ملیۆنێر

مامۆستایەکی وانەی مێژوو لە وڵاتی بەریتانیا بە ناوی دۆناڵد فیەر توانی لە ماوەی ٢٠ خولەکدا ببێت بە ملیۆنێر لەدوای ئەوەی بەشداری لە پرۆگرای تەلەڤزیۆنی “کێ دەیەوێت ببێت بە ملیۆنێر” کرد و توانی ڕیکۆردی ئەو بەرنامەیە بشکێنێت.

دۆناڵد فیەری مامۆستای مێژوو لەدوای ١٤ ساڵ لەو بەرنامەیە توانی خەڵاتە گەورەکە بەرێتەوە.

مامۆستاکە توانی لە کۆی ١٥ پرسیار ١٣ پرسیار بزانێت بەبێ ئەوەی هیچ کامێک لە هاوکاریەکان بەکار بهێنێت و توانی بگاتە ١ ملیۆن پاوەند لە ماوەی تەنها ٢٠ خولەکدا. دوای ئەوەی توانی لە ماوەی ٢٠ خولەکدا لە پرۆگرامەکە بباتەوە بەوەش ڕیکۆردی شکاند.

لەدوای ئەوەی کە گەیشتە پرسیاری کۆتایی سیان لە هاوکاریەکانی بەکارهێنا بەڵام دوای ئەوەی پرسیاری کۆتایی بۆ خوێندرایەوە بەبێ ئەوە چاوەڕوانی وەڵامەکان بکات وەڵامە ڕاستەکەی زانی.

لە کۆتا پرسیاری پێشکەشکار پرسی “کام چەتەی دەریا بوو لە شەری کەناراوەکاندا گیانی لەدەستدا کە ئێستا ناراوە بە کارۆلینای باکور لە ساڵی ١٧١٨”.

فیەر وتی “من ماوەیەک وانە دەگوتەوە لەسەر چەتەکانی دەریا و زۆر باشم لەو بوارەدا” و هەروەها وتیشی کە وەڵامەکە بریتیە لە ‘Blackbeard’ کە وەڵامی ڕاست بوو.

لەدوای ئەوەی فیەر پارەکەی خۆی وەرگرت یەکەم کار کە کردی پێشکەشکردنی خانەنشینی بوو لە قوتابخانەکەی. هەروەها فیەر ڕایگەیاند کە لەسەدا ٧٠ خەڵاتەکەی دەدات بە ئەندامانی خێزانەکەی لە کاتێکدا ئارەزووی خانەنشین بوونێکی خۆش دەکات بۆ خۆی.

براکەی فیەر لە کۆتا پرسیاریدا توانی ٥٠٠ هەزار پاوەند بەرێتەوە کە ساڵێک پێش ئێستا بەهەمان شێوە بەشداری ئەو پرۆگرامەی کردبوو.

1319 جار بینراوە 160 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ماسک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەکارهێنانی ماسک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە ڕیگەی هەرە کاریگەرەکان ...