بەپەلە

چەند تاڵێک لە قژی لینکۆڵن بە پارەیەکی خەیاڵی فرۆشرا

چەند تاڵێک لە قژی ئەبراهام لیکۆڵینی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کە لە ساڵی ١٨٦٥ کوژرا بە بڕی ٨١ هەزار دۆلار ئەمریکی فرۆشرا.

لینکۆڵن لەدوای ئەوەی لە ساڵی ١٨٦٥ لە هێرشێکدا کوژرا بەشێکی کەم لە قژی مایەوە کە هەڵگیرابوو بە نزیکەی ٥ سانتیمەتر درێژ بووە و لە زیادکردنێکدا لە بۆستن فرۆشرا کە لە کاتی شیکاری جەستەیدا لێکرابووەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ئەو قژەی لینکۆڵن لە لای دکتۆر لیمان بێچەر تۆد بووە کە ئامؤزای ماری تۆد لیکۆڵن خێزانی ١٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە.

بەپێی زانیاریەکان ئەو کاتە ئەو دکتۆرە ئەو پارچە قژەی لینکۆڵنی ناردووە بۆ ئەدرێسی ماڵی ماری لە واشنگتۆن لە ڕێگەی پۆستەوە.

هەروەها لە ساڵی ١٩٤٥ جەیمس تۆس کو دەکاتە کوڕی تۆد ڕایگەیاند کە ئەو بەشە قژەی لینکۆڵن لە دەستی خێزانەکەیدا بووە بۆ ماوەی چەند ساڵ و کۆتا جار ئەو پارچە قژەی لینکۆڵن لە ساڵی ١٩٩٩ فرۆشراوە.

ئەبراهام لینکۆڵن سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦٥ لە لایەن جۆن ویلکس بووسی ئەکتەرەوە کوژرا.

43 جار بینراوە 23 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ماسک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەکارهێنانی ماسک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە ڕیگەی هەرە کاریگەرەکان ...