بەپەلە

تیکتۆک مایکرۆسۆفتی بێ ئومێد کرد

کۆمپانیای تیکتۆکی چینی ئۆفەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە هەموو گفتوگۆ داراییەکان لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتایی پێهێناوە. مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە پەشیمان دەبنەوە لە بڕیارەکەیان.

کۆمپانیای تیکتۆکی چینی ڕایگەیاند کە گفتوگۆی فرۆشتنی کۆمپانیەکە بۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتایی هاتووە. هەروەها لە ڕوونکردنەوەیەکی کۆمپانیا چینیەکە باس لەوە دەکات کە ناهێڵدرێت کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پێ بخاتەوە ناو کۆمپانیای تیکتۆک.

کۆمپانیای مایکرۆسفتی ئەمریکی ڕایگەیاند کە لە مانگی ئاب داوای کڕینەوەی کۆمپانیای تیکتۆی کردووە لە وڵاتەکانی ئەمریکا و کەنەدا و نیوزلەندا و ئوستورالیا لەدوای ئەوەی ئەو بەرنامەیە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە بە تایبەتی لە لایەن گەنجەکان. ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کرد کە کۆمپانیای تیکتۆک دادەخات لە وڵاتی ئەمریکا بۆیە دەبێت یەکێک لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان ئەو بەرنامەیە بکڕنەوە تا ٢٠ی مانگی ئەیلول. ترەمپ باس لەوە دەکات کە ئەو کۆمپانیا چینیە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتی ئەمریکا.

تیکتۆک نزیکەی ٨٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە ئەمریکادا.

167 جار بینراوە 16 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆکۆڤیچ بۆ هەوادارانی: ناوبژیوانەکە هیچ هەڵەی نەکردوە، پشتگیری بکەن

نۆڤاک جۆکۆڤیچ یاریزانی تێنسی سەرزەوی سربی،  لەدوای ئەوەی تۆپەکەی بەر قوڕگی ناوبژیوانەکە ...