بەپەلە

گەردونناسان: دەکرێت ژیان لەسەر هەسارەی ڤینۆس هەبێت

لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە کە زاناکان ئاشکرایان کردووە لە ناو بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆسدا گازی فۆسفاین هەیە کە ئەمەش هاوشێوەی هەسارەی زەوییە و نیشانەیەکە بۆ بونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە.

لەنێو ئەو بەرگەهەوا ژەهراوییەی هەسارەی ڤینۆس، گەردوونناسان لە زەوییەوە چەند ئاماژەیەکیان دۆزیوەتەوە کە دەریدەخات لەوانەیە ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە هەبێت.

ئەگەر ئەو دۆزینەوەیەی گەردوونناسان لەلایەن تێلیسکۆپە پێشکەوتووەکان و هەوڵەکانی گەڕان لە بۆشایی ئاسمان بسەلمێندرێت، ئەوا بایەخی زانا و توێژەران بۆسەر هەسارەی ڤینۆس زیاددەکات کە رووناکترین ئەستێرەی ئاسمانە لە شەودا و بەناوی خواوەندی جوانیی رۆمانییەکانەوە ناونراوە. 

لە ساڵانی رابردوو گەردوونناسان و زانایان چاویان لە دۆزینەوەی ژیان بووە لەسەر هەسارەی مەریخ و چەندین هەوڵیان لەو بارەیەوە داوە. ئەو گەردوونناسانەی کە ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند پەڕەیەکدا رایانگەیاند، ئاماژەکەیان لەسەر ئەو هەسارەیە دۆزیوەتەوە، هیچ شێوەیەکی ژیان یان وێنەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە. بەڵام دەڵێن، بە تێلسکۆپی زۆر بەهێز گازی کیمیایی فۆسفاینیان دۆزیوەتەوە

ئەو گەردوونناس و زانایانە ئاماژە بەوە دەکەن، شیکردنەوەکانیان بۆ ئەو گازە تەنیا ئەو بۆچوونە هەڵدەگرێت کە ئێستا شتێکی زیندوو لە بەرگەهەوای ڤینۆسدا هەیە

زاناکان دەڵێن لە ناو بەرگەهەوای ڤینۆسدا گازی هایدرۆجین و فۆسفاینی ژەهراوی بونی هەیە کە ئەمەش وا دەکات زۆر گونجاو بێت بۆ ژیانی زیندەرەوە بچوکەکان..

چەند لێکۆڵەرێکیش گومانیان لە گریمانەی ئەو گەردوونناسانە هەیە، پێشبینی دەکەن ئەو گازە بەهۆی رووداوێکەوە یان پرۆسەیەکی جیۆلۆجییەوە لە بەرگەهەوای ئەو هەسارەیە دروستبووبێت کە بەشێوەیەکی نادیار ماوەتەوە.

ئەو دۆزینەوەیە وای لە بەشێک لەو زانایانەی کە شارەزای هەسارەکانن کردووە پرسیار لەسەر ئەوە دروستبکەن کە دەکرێت مرۆڤ ئەو هەسارەیەی لە کۆمەڵەی خۆر پشتگوێخستبێت؟ دەشڵێن، لەوانەیە رۆژێک خاسیەتەکانی زۆر لەوانەی زەوی نزیک بووبێت.

سارا سیگەر، زانای هەسارەناسییە لە ئنیستیتیوتی ماسەچوسێتس بۆ تەکنەلۆژیا و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو دۆزینەوەیە دۆزینەوەیەکی سەرنجڕاکێش و لەناکاوە، دەشڵێت، “ئەوە هەوڵەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ئەگەری بوونی ژیان لەسەر ڤینۆس زیاد دەکات”.

سارا ستیوارت، هەسارەناسێکی دیکەیە و دەڵێت، ڤینۆس لەلایەن ناساوە بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگوێخراوە، ئەوەش “شەرمە”، دۆزینەوەی ئەو گازی فۆسفاین شیکردنەوە و لێکدانەوەی زۆر هەڵدەگرێت.

جەین گریڤس زانایایەکی گەردوناسێکی دیکەیە کە فڕۆفیسۆرە لە زانکۆی وایلس دەڵێت ئێمە زۆر توشی سەرسوڕمان بووین کە کاتتێک زانیمان لەسەر ئەو هەسارەیە ژیان هەیە باشترین هۆکار بۆ بونی ژیان لەسەر هەسارەیەک ئەوەیە کە گازی فۆسفاین لەسەر ئەو هەسارەیە بونی هەبێت.

ئەگەر گازی فۆسفاین هەبێت ئەوە ژیانیش بونی هەیە.

یەکێکی دیکە لە زاناکان دەڵێت ئەگەر گازی فۆسفاین لەسەر هەسارەیەک هەبێت واتە بە تەنها ئێمە نین دەژین لەسەر هەسارەیەک ئەگەری زۆرە لەسەر هەسارەی زینۆسیش ژیان هەبێت، من دڵنیام جگە لە هەسارەی زەوی ژیان لەسەر هەسارەی دیکەش بونی هەیە.

ڤینۆس کە دووەم هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە، بەرگە هەوایەکەی بە گازی دووانۆکسیدی کاربۆن دەورە دراوە و پلەی گەرمیی رووەکەی بە تێکڕایی زیاترە لە 426.667 پلەی سیلیزی.

چڕیی بەرگەهەوای ڤینۆس بەرگەی پەستانی زیاتر لە 589.6701 کیلۆ بۆ هەر 2.54 سانتیمەتر دووجایەک دەگرێت. ئەوەیش 90 جار زیاترە لە 6.6 کیلۆ بۆ هەر 2.54 سانتیمەتر دووجایەک لە ئاستی رووی دەریا لەسەر زەوی.

بەهۆی ئەو بەرگە هەوایەی، کارێکی زۆر قورسە بۆ ئەوەی لێکۆڵەران کاری لەسەر بکەن، بەڵام مانای ئەوە نییە کە مرۆڤ هەوڵی نەداوە. پرۆگرامەکانی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان، بەتایبەتی ئەوانەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران، دەیانجار هەوڵیان داوە لە رێگەی رۆبۆتەوە بچنە سەر ڤینۆس، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو هەسارەیە ئاسنەکان دەتوێنێتەوە، لە چەند خولەکێکدا کەشتییە ئاسمانییەکان و رۆبۆتەکانی تواندووەتەوە. لەنێو هەموو ئەو هەوڵانەش، تەنیا دووانیان توانیویانە وێنەی رووی هەسارەکە بگرن.

37 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ماسک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەکارهێنانی ماسک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە ڕیگەی هەرە کاریگەرەکان ...