بەپەلە
President Donald Trump speaks during a Cabinet Meeting in the East Room of the White House, Tuesday, May 19, 2020, in Washington. (AP Photo/Evan Vucci)

ترەمپ: لە هەڵبژاردنەکان سەردەکەوم و چوار ساڵی تر لە کۆشکی سپ دەمێنمەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کاندیدی کۆماریەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، لە چەند شوێنێکی ویلایەتی “نێڤادا” گردبوونەوەی جەماوەریی  بۆ بانگەشيی هەڵبژاردن ئەنجامدا.

لە وتارێکی شاری هێندێرسۆندا، وتی “لەوانەیە ئێمە چوار ساڵی دیکەشمان بوێت”.

لە ئەمریکا، کەسێک دەبێتە سەرۆک یەکجار بۆ ماوەی چوار ساڵ یان دوو جار.

ترەمپ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ بردەوە. ئەگەر ئەمەش بباتەوە دەبێتە کۆتا جاری کە بتوانێت ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا.

ترەمپ وتیشی کە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پاڵێوراوە:

“هەفتەی ڕابردوو ئەوان سەرۆکی ئێوەیان بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پاڵێورا”.

ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢١ لەلایەن کریستیان تیبرینگ گجێدی سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی نەرویجی بەهۆی یارمەتیدانی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی و ئیسرائیل، بەحرەین و ئیسرائیل پاڵێوراوە. 

چاوپێکەوتنی ڕەخنەگرانە لە ناوچەیەکی داخراودا

سەرەڕای ئاگاداریەکانی شارەزایانی تەندروستی گشتی، سەرنج بەوە دراوە کە پشتگیریکەرانی ترەمپ، کە بۆ ناوچەیەکی داخراو هاتن، هیچ سەرنجیان بە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پۆشینی ماسک نەبوو. کۆبوونەوەی خەڵک لە ناوچەیەکی داخراودا کە ٥٠ کەسی تێدا بێت لە نێڤادا قەدەغەیە.

ڕکابەری ترەمپ، جۆ بایدن کاندیدی پارتی دیموکراتەکان، ترەمپی بە سەرنجنەدان بۆ پەتاکە لە کەمپینی هەڵبژاردندا تۆمەتبارکردوە، بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە ١٩٤ هەزار کەس لە وڵاتەکەدا بەهۆی پەتاکەوە گیانیانلەدەستداوە.

تیم مورتاو وتەبێژی ترەمپ وتی” ئەگەر بە هەزاران کەس لە شەقامدا بۆ خۆپیشاندان کۆببنەوە، ڕۆشتن بۆ کاسینۆ، هاتنە دەرەوە لە دوکانە بچووکەکان لە پشێویدا، هەروەها بە ئاشتیانە تۆ دەتوانیت بێیت بۆ گوێگرتن لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان”.  

 

54 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...