بەپەلە

بەحرەین و ئیمارات ڕێکەوتننامەی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکرد

هەریەک لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، ڕێکەوتننامەی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکرد. مەراسیمی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکە لە کۆشکی سپی بە نێوەندگیری ئەمریکا ئەنجامدرا.

دۆناڵد ترەمپ لە مەراسیمەکەدا چەند وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی “ئێستا ئێمە بۆ گۆڕینی ڕێچکەی مێژوو لێرەین. دوای دەیان ساڵ لە شەڕ و پێکدادان و دابەشکارییەکان لە بەرەبەیانی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێداین. لە ئێستادا ٥ بۆ ٦ وڵاتی دیکەی عەرەبی نزیکن لەوەی ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکەن و گفتوگۆکان لەگەڵیان بەردەوامە.”

 

97 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...