بەپەلە

ئەڵمانیا ڕایگەیاند ٢ هەزار و ٧٥٠ پەنابەر وەردەگرێت

لەدوا ڕووداوەی سوتانی کەمپی مۆریا لە دوورگەی لیسبۆس لە یۆنان، ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ١ هەزار و ٥٥٣ پەنابەر و ١٥٠ منداڵیش وەردەگرێت لە هەر ٥ دوورگەکەی وڵاتی یۆنان.

ئۆلاف شۆلز جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە خێزانەکان و منداڵە بێسەرپەرشتەکان ڕێگەیاند پێدەدرێت بۆ ئەوەی لە یۆنانەوە بێنە ناو خاکی ئەڵمانیاوە.

شۆڵز کە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتیک کە پارتێکی هاوپەیمانی ناو حکومەتی ئەڵمانیایە ڕایگەیاند کە لە ناو حکومەتی ئەڵمانیادا ڕێککەوتنێکی کراوە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەک لە پانەبەران لە وڵاتی یۆنانەوە بۆ ئەوەی هاوکاری وڵاتی یۆنان بکەن.

ئەڵمانیا لەم دواییەدا دەرگای کردەوە بە ڕووی ٥٣ پەنابەردا. ستیفان سیبێرت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ٢٤٣ منداڵ پێویستیان بە چارەسەرە لە وڵاتی ئەڵمانیا و پێویستیان بە شوێنێک هەیە لێی بمێننەوە.

بۆیە بەپێی کۆتا بڕیار کە حکومەتی ئەڵمانیا دەریکردووە ئەڵمانیا بڕیاریداوە بۆ وەرگرتنی ٢ هەزار و ٧٥٠ پەنابەر لە وڵاتی یۆنانەوە.

بەهۆی ئەو ئاگرەوە کە لە کەمپی مۆریا کەوتەوە لە دوورگە لیسبۆس لە یۆنان نزیکەی ١٢ هەزار پەنابەر بەبێ شوێنی مانەوە ماونەتەوە و دەستیان ناگات بە شوێنی مانەوە و خواردن.

64 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...