بەپەلە

رکابەرەکەی پوتین دوای ژەهرخواردکردنی نیازی گەڕانەوەی هەیە

کیرا یارمیش ڕاوێژکاری میدیایی ئەلێکسی ناڤالنی سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا کە لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیا چارەسەر وەردەگرێت لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ناڤالنی پلانی ئەوەی هەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕوسیا.

یارمیش وتی “ڕۆژنامەکان لێم دەپرسن کە ئایا ئەلێکسی دەگەڕێتەوە بۆ ڕوسیا. تێدەگەم دەربارەی ئەو پرسیارە بەڵام ناتوانم بیر لەوە بکەمەوە کە کەسێک پێچەوانە بیر بکاتەوە. هیچ بژاردەیەکی تر بووی نییە جگە لە گەڕانەوە”.

ئەلێکسی ناڤالنی سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا دوای ئەوەی لە وڵاتی ڕوسیا بە گازی ژەهراوی ژەهراویکرا و لە وڵاتی ئەڵمانیا لە نەخۆشخانەی چاریتە لە بەرلین چارەسەری وەردەگرت یەکەم وێنەی خۆی دوای ئەو ڕووداوە بڵاو کردەوە. لە وێنەکەدا ناڤالنی ٤٤ ساڵ لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدایە.

لە خوار وینەکەوە ناڤالنی نوسیویەتی “دوێنی توانی خۆم هەناسە بدەم بەبێ ئامێر. ئەوەش شتێکی زۆر خۆش بوو”. ناڤالنی توشی تێکچوونی باری تەندروستی لە گەشتێکیدا لە فڕۆکەدا لە سیبریاوە بەرەو مۆسکۆ لە ٢٠ی مانگی ئاب و لەدوای تێستەکان دەرکەوت کە ژەهراویکراوە لە ڕێگەی گازی ژەهراوی نۆڤیچۆکەوە کە ژەهرێکە لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا دروست کراوە.

لەدوای ئەو ڕووداوە ناڤالنی گەیەنرایە نەخۆشخانەیەک لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا. لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە دوێنی بڵاو کرایەوە باس لەوە دەکات کە ناڤالنی چیتر پێویستی بەوە نییە کە لە ڕێگەی ئامێری هەناسەدانەوە هەناسە بدات بەڵکو خۆی دەتوانێت ئەو کارە بکات و هەروەها لە ئێستادا دەتوانێت لە جێگەکەی بێتەو دەرەوە. هاوکارەکانی ناڤالنی باس لەوە دەکەن کە ناڤالنی بە فەرمانی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا ژەهراویکراوە.

کۆشکی کرێملین هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە. هەروەها کرێملین هیچ ئامادە نییە کە کۆبوونەوەیەک لە نێوان ناڤالنی و پوتیندا ڕێکبخات لەدوای ئەوەی ئەو ڕووداوە ڕوویدا. دیمیتری پێسکۆ وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند “ئێمە پێمان وایە کە کۆبوونەوەیەکی لەو شێوازە هیچ گرنگیەک و پێویستیەکی نییە”.

ناڤالنی یەکێکە لە ناوە هەرە گەورەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا و بە ڕکابەری سەرسەختی پوتین دادەنرێت لە ڕوسیا. لایەنگرانی ناڤالنی پێیان وایە کە ناڤالنی لە گەشتەکەیدا بۆ شاری مۆسکۆ ژەهر کراوەتە ناو چاکەیەوە لە ٢٠ی مانگی ئاب.

لەدوای ئەوەی ناڤالنی لەسەر فڕۆکەکە باری تەندروستی تێک دەچێت فڕۆکەوانەکە ناچار دەبێت کە نیشتنەوەی نائاسایی جێبەجێبکات لە شاری ئۆمسک. دوای دوو ڕۆژ بەرپرسەکانی ڕوسیا ڕایانگەیاند کە ناڤالنی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەک لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا. لەدوای لێکۆڵینەوە دکتۆرەکانی بەرلین رایانگەیاند کە گومانی تێدا نییە ناڤالنی ژەهراویکراوە. ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەکان لە تاقیگەکانی سوید و فەرەنسا ئەوەیان دەرخستووە کە ناڤالنی لە ڕێگەی گازی ژەهراوی نۆڤیچۆکەوە ژەهراویکراوە کە ئەو گازە دروستکراوی یەکێتی سۆڤیەتە.

47 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...