بەپەلە

دەمیرتاش بۆ فاینانشیاڵ تایمز: هیچ شوێنەوارێکی دیموکراسی لە تورکیا نەماوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە ماوەی نزیکەی ٤ ساڵە لە گرتووخانەی ئێدیرنە بەندکراوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئەنجامدا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تورکیای تووشی نائومێدی کردووە و وتی “دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا شکستی هێناوە لەوەی بتوانێت ڕێگری لەوەی ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی خراپ دادگاکان بەکار بهێنێت”.

دەمیرتاش سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە بەدەستهێنرابوون، وتی “دوورخستنەوەی ئەو سەرۆک شارەوانییانە لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرابوون لە کارەکانییان و دانانی کەسانی دیکە لە جێگەیان بە تەواوی کارێکی نایاساییە. لە ئێستادا هیچ شوێنەوارێکی دیموکراسی لە تورکیادا نەماوە.”

52 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دادی هۆڵەندا بە هۆی پابەند نەبوونی بە ڕێنماییەکان سزادرا

فێردیناند گراپەرهاوس وەزیری دادی هۆڵەندا، بە هۆی پابەند نەبوونی بە ڕێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ...