بەپەلە

خێزانێکی کورد لە بەغداد بە شێوازێکی دڕندانە کوژران

 میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەی پزیشکی دادییەوە بڵاویان کردەوە، خێزانێكی سێ کەسی کوردی دانیشتووی شاری بەغداد بە شێوازێکی دڕندانە سەربران.

کچەکە ناوی شیلان دارایە خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی بووە، پێش ئەوەی شەوی رابردوو سەریان ببڕدرێت. کچەکە دەستدرێژیی کراوەتە سەر و هەردوو قاچیشی لێکراونەتەوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا لەبارەی شوێنی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە ئاشکرای کردووە “ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد، لە شەقامی مەنسووری ناوچەی مەنسوور، کچێک و دایک و باوکییان سەربڕیوە”.

بەپێی زانیارییەکان، شیلان تاقانەی دایک و باوکی بووە و، خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازییە”.

38 جار بینراوە 5 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق گەرمبوونەوە

شەوی رابردوو لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هاوکات لەگەڵ شەپۆلێکی پروکێنەری ...