بەپەلە

دوای رێککەوتنی ئاشتی ئیسرائیل غەززەی بۆردومانکرد

ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لە نێوان ئیمارات و بەحرەین و ئیسرائیل ئیمزاکرا، بەڵام ئاڵۆزیەکان هەر بەردەوامن.

بە ماوەیەکی کەم لەدوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە لە نێوان وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین و ئیسرائیل فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل دەستیان کرد بە بۆردومان کردنی کەرتی غەززە.

هێزەکانی فەڵەستین ڕایانگەیاند سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە.

هەروەها هەندێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل بۆردومانی کەرتی غەززەی کردووە لە وەڵامی ئەو موشەکانی کە لە کەرتی غەززەوە ڕەوانەی وڵاتی ئیسرائیل کراوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند کە لە ئیسرائیل دوو کەس بریندار بوون لە ئەنجامی موشەکەکانەوە. تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک بڵاو نەکراوەتەوە دەربارەی زیانەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین.

بنماین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەدوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنماکە لەگەڵ وڵاتاینی ئیمارات و بەحرەین ڕایگەیاند کە ئەو ڕێککەوتنە ئاماژەیە بۆ دروستبوونی ئاشتی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست. بەڵام بەرپرسەکانی فەڵەستین ڕای جیاوازیان هەبوو و وتیان کە ئەو ڕێککەوتنانە نابێتە ڕۆڵبینین لە دروستبوونی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە لایەن محمود عەباسی سەرۆکی فەڵەستینەوە کرا باس لەوە دەکای کە کێشەی ئیسرائیل لەگەڵ ئەو وڵاتانە نەبووە کە ڕێککەوتنەکەیان ئیمزا کردووە بەڵکو کێشەی ئیسرائیل لەگەڵ فەڵەستیندایە بۆیە ئەو ڕێککەوتنانە نابێت هۆی هیچ ئاشتیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەروەها سەرۆکی فەڵەستین داوای کرد کە ئیسرائیل هەموو ئەو ناوچە داگیرکراوانە بەجێبهێڵێت کە لە فەڵەستین داگیری کردووە.

ڕێیکەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە نێوان ئیمارات و بەحرەین و ئیسرائیلدا ئیمزا کراو و باس لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیە دیپلۆماتیەکانی نێوان ئەو وڵاتانە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی قسەکردنی لەدوای ئیمزکردنی ڕێککەوتنەکە ڕایگەیاند کە ئەوان ئەمڕۆ مێژوویان دروست کردووە و هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم ڕێککەوتنانە دەبنە هۆکاری دروستبوونی  ئاشتی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکانی چەندین ساڵە. ترەمپ ڕایگەیاند کە ٥ بۆ ٦ وڵاتی تری عەرەبی هەنگاو دەنێن بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.

305 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...