بەپەلە

سەرۆک وەزیرانی یۆنان داوا دەکات لەگەڵ تورکیا سنووری ئاوی نێوانیان دیاریبکەن

سەرۆک وەزیرانی یۆنان میوانداری چارلس مایکڵ سەرۆکی کونسوڵی یەکێتی ئەوروپای کرد لە ئەسینا. سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند لەدوای پێشهاتەکانی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ وڵاتی تورکیا دەیانەوێت کە لەسەر مێز دانیشن و باس لە دیاریکردنی ناوچە دەریاییە تایبەتییەکان بکەن لە نێوان خۆیاندا.

میچۆتاکیس وتی “ئەگەر ناتوانین ڕێککەوتن بکەین، ئەوا دەبێت کەیسەکەمان بچیت بۆ دادگای باڵای نێودەوڵەتی هاوگ”.

میچۆتاکیس وتی ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا دەکرێت بەڵام دەبێت ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتیەکان بگیرێت.

چارڵس مایکڵ سەرۆکی کونسوڵی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ٢٤ و ٢٥ی مانگی ئەیلول لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا باس لە کێسەکانی دەریای ناوەڕاست دەکەین و هەروەها وتی لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو بڕیارانەی کە دەنگیان لەسەر دەدرێت چارەنوسی پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا دیاری دەکات.

جۆسێپ بۆرێل نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوەی یەکێتییەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسڵ ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت کۆببنەوە و هەوڵ بدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی کۆنکریتی و هەروەها بۆرێل وتی ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە سەرکردەکانمان بڕیارێکی قورس بدەن.

219 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...