بەپەلە

لیژنەی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەوروپا نیگەرانە

دۆخی پەنابەران کە بەبێ پەناگە لەدوای ئاگرەکەی مرۆیاوە لە کەمپی پەنابەران لە دورگەی لیسبۆسی یۆنان ماونەتەوە، بەردەوام دەبێتە جێگای گفتوگۆ. لیژنەی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەران داوا لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ کاردانەوەی خێرا دەکات، بە ئاماژەدان بەوەی کە کە دۆخێکی مرۆیی لەناکاو لە دورگەکە هەیە.

“شەرمە بۆ ئەوروپا”

فرانک راموس، نوێنەری ڕێکخراوەکان لە ئەڵمانیا بە میدیای فەنک میدیای وت” دۆخی پەنابەران لە کەمپی مۆریادا ئابڕوچونێکی تەواوە، ئەم کەمپە بۆ ئەوروپا جێگای شەرمە، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ بەهاکانی ئەوروپادا ناگونجێت. راموس ئاماژەی بەوەدا کە وڵات هەیە هاوشێوەی ئەڵمانیا کە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەدات، ئاماژەی بەوەشدا کە بڕیاری ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی ١٥٠ پەنابەری منداڵ هەوڵی وڵاتەکەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. راموس وتی “ساڵێک لەدوای شکستی سیاسەتی پەنابەری ” یارمەتیدانی خەڵک لە لێسبۆس ئەرکی ئەوروپایە”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە خێزانەکان، ژنە منداڵدارەکان و منداڵەکان لەنێو ئەوانەدان کە دوای ئاگرەکە بەبێ هیچ لانەیەک دورگەکەیان جێهێشتوە، لەکاتێکدا ئاماژە بەوە دراوە کە پەنابەران ڕوبەڕووی ماندوێتی، برسێتی و تینویەتی زۆر بونەتەوە.

هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە پارتی کریستیانی یەکگرتوو ڕایگەیاند کە دە وڵاتی ئەوروپی، لەنێویاندا ئەڵمانیا، ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ٤٠٠ پەناخوازی دورگەکە، ڕەخنە لەوەش گیراوە کە ژمارەکەی کەمە، سەرنج بەوە دراوە کە ١٢ هەزار کەس، لەنێویاندا ٤ هەزار منداڵ، بەبێ شوێنی مانەوە ماونەتەوە. ڕۆژی دووشەممە حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە دەگونجێت کە ژمارەی پەناخوازی زیاتر وەربگیرێت. ئەنگێلا میرکلی ڕاوێژکار ئاماژەی بەوەدا کە “ئەڵمانیا هاوبەسیەکی گرنگ دروست دەکات”.

لەکاتێکدا زۆربەی پەناخوازەکانی لیسبۆس بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ڕۆشتوون، یۆنان و یەکێتی ئەوروپا پلانی دانانی کەمپێکی نوێیان لە لێسبۆس هەیە.   

93 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...