بەپەلە

ترەمپ: درەختەکان خۆیان دەتەقنەوە و گەرمبوونی زەوی پێچەوانە بووەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی “گەرمبوونی زەوی تاکە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەی سێ ویلایەتەکەی ڕۆژئاوا (“کالیفۆرنیا”، “ئۆرێگۆن” و “واشینتۆن”) لەم ڕۆژانەدا نیە، وتیشی کە گەرمبوونی زەوی پێچەوانە بوەتەوە. 

ترەمپ، کە گەشتی بۆ ویلایەتەکە بۆ پرسین لەبارەی ئاگری ویلایەتی “کالیفۆرنیا” لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتەکە، لەبەرامبەر قسەی ئەواندا کە وتویانە” گەرمبوونی زەوی هۆکاری ئەم ئاگرە گەورانەیە”.

وتیشی “دووبارە دەستپێدەکاتەوە، تەنها سێربکە”

ترەمپ لە وەڵامدا وتی” هیوام وایە زانست هاوڕابێت لەگەڵت”، وەید کرۆفووت یەکێک لە بەرپرسان وتی “پێم وانیە زانست ئەوە بزانێت”.

بەڕای ترەمپ، ئاگرەکە بەهۆی لاوازبەڕێوەبردنی دارستانەکەوە بووە.

وتیشی “کاتێک درەختەکان لە ١٨ مانگ بە بچووکی هەڵدەگیرێنەوە، وشک دەبنەوە. دواتر دەبنە خەڵوز و دەتەقنەوە”.

بەدرێژایی ئەوەدا، گاڤین نێوسۆم حاکمی “کالیفۆرنیا” ڕایگەیەنداوە کە هەڵەیەک لە بەڕێوەبردندا هەیە، بەڵام هێشتا نیوەی دارستانەکانی ویلایەتەکە لەژێر دەسەڵاتی دادوەری حکومەتی فیدراڵی، دەسەڵاتی دادوەری ویلایەتەکە. ئەو وتیشی کە ئاگرەکە بەهۆی گەرمبوونی زەویەوە بووە.

وتیشی “کەشوهەوای گەرم گەرمتریش دەبێت، درەختە وشکەکان وشکتر دەبن. ئێمە زانست وەکو بەڵگەیەکی راست دەبینین. گەرمبوونی زەوی راستیە”.

لە مانگی ئابەوە ئاگر لە سێ ویلایەتەوە، ٢ میلیۆن هێکتار زەوی سوتاوە و ٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لەکاتێکدا ٢٢ کەس لە ویلایەتی “ئۆرێگۆن” دیارنەماون، بە هەزارەها کەسیش بەهۆی ئاگرەکەوە بێ ماڵ و حاڵ بوون.

لەهەڵبژاردنی ٣ تشرینی دووەمدا جۆ بایدن، کاندیدی سەرۆکایەتی دیموکرات، کە ڕکابەری ترەمپە و بە “سوتێنەری ژینگە” ناوی بردووە، کە پێی وایە گەرمبوونی زەوی لەئارادا نیە. ئەو وتیشی ئەگەر ترەمپ ٤ ساڵی دیکە بباتەوە ئەوا زۆر ئاگری دیکەش لە ئەمریکادا دروست دەبێت.

115 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...