بەپەلە

نەتەوە یەکگرتوەکان: گروپە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە عەفرین تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە

ڕاپۆرتی کونسوڵی چاودێری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان باس لەوە دەکات کە تورکیا دەستی هەبووە لە هاوکاریکردنی گروپە چەکدارە تیرۆریستیەکان بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر هاوڵاتیانی عەفرین و داوای لێکردوون بۆ ئەوەی تاوان دژی هاوڵاتیە کوردەکان ئەنجامبدەن، وەک ڕفاندن و دەستدرێژی و کوشتنی بەناهەق و داگیرکاری ماڵ و زەوی.

ئەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە ساڵانە دوو جار لە لایەن ئەو ڕێکخراوەوە بڵاو دەکرێتەوە باس لەوە دەکات، تورکیا هاوکاری ناردووە بۆ گروپە سونیە تیرۆریستیەکانی باکوری سوریا بۆ ئەوەی کوردەکان کۆمەڵکوژ بکەن و هەروەها تورکیا هەوڵی پاکتاوی نەژادی دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا چاودێری جموجۆڵی گروپە چەکدارەکان و تورکیا کراوە لە نێوان مانگی کانونی دووەم بۆ مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٠ و هەروەها باس لەوە دەکات کە وڵاتی تورکیا بووە بە مەترسی گەورە بۆ سەر ژیانی هەموو سورییەکان و هەوڵی کوشتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیانی باکوری سوریا دەدەن بەبێ جیاوازی و بە تایبەتیش تورکیا هەمیشە لەو هەوڵدایە بۆ پاکتاوکردنی نەژادی کوردەکان لە باکوری سوریا و هەوڵی لێسەندنەوەی ئەو زەویانە دەکات لە بە ناوی کوردەکانەوەیەو.

هەروەها نەتەوە یەکگرتوەکان باس لەوە دەکات کە زانیاریەکانی ناو ئەو راپۆرتە ئەگەری شکاندنەوەی خراپی هەیە بەسەر وڵاتی تورکیادا کە لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا بووە بە پردێک لە بۆ پەڕینەوەی تیرۆریستان لە ئەوروپاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بە پێچەوانەشەوە.

بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان باس لەوە دەکات کە ئەو ڕێکخراوانە تاوانبارن بە هەوڵدان بۆ دەستدرێژی و ڕفاندن و کوشتن و داگیرکردنی ماڵ و زەویوزار.

یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکان لە مانگی کانونی دووەم لە عەفرین بووە کە تورکیا سەرەتا هەوڵی داگیرکردنی ئەوێی داوە.

1094 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانێکی تورکیا لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

سەرکان تومای تەمەن ٢٥ ساڵ لە ڕۆژی شەممە لە زیندانی کرکالێی جۆری ...