بەپەلە

کازمی سوپاسی سەرۆک وەزیران و دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەکات

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا لە تویتەر بەهۆی دەستگیکردنی بکوژی خێزانەک کوردەکەی بەغداد سوپای سەرۆک وەزیران و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

کازمی رایگەیاند، لەگەڵ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکان، سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەمان لە تاوانێکی قێزەون کرد، كه‌ کوژرانی خێزانێکی عێراقییه‌ لە لایەن تاوانبارێکەوە”.

هەرورها وتی: “سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان دەکەم بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییە فیدڕاڵییەکان بۆ گەیشتن بە تاوانبارەکە”

شەوی رابردوو دەزگای دژەتیرۆری کوردستان، دەستگیرکردنی بکوژی خێزانە کوردەکەی راگەیاند و دەقی دانپێدانانەکشی بڵاوکردەوە.

 

ئه‌و تاونباره‌ى خێزانه‌ كورده‌كه‌ى له‌ به‌غدا كوشت ده‌ستگير كرا

ئه‌و تاونباره‌ى خێزانه‌ كورده‌كه‌ى له‌ به‌غدا كوشت ده‌ستگير كرا

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، دواى ئه‌وه‌ى زانياريمان ده‌ستكه‌وت كه‌ ئه‌و بكوژه‌ى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه‌ كوشتووه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ له‌ دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له‌ هه‌ولێر حه‌شارداوه‌، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينه‌وه‌ و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينه‌وه‌ ناوبراو دانى به‌ تاوانه‌كه‌ى نا كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قى دانپێدانانه‌كه‌يه‌تى:

ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيه‌، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە – پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.

پيش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه‌، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسه‌يه‌کم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چه‌قۆ و مۆبايله‌كانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.

Posted by Dailykurdistan.net on Wednesday, September 16, 2020

 

1631 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی یەکێتی: ئاڵای کوردستان هێڵی سورە

هاوسەرۆكی یەكێتی لەبارەی سوتانی ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە هاتە دەنگ ...