بەپەلە

سەرۆک وەزیرانی یۆنان ھۆشداری دە‌داتە‌ ئانکەرە

کیریاکۆس میچۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان، پەیامێکی ئاگادار کردنەوەی لەبارەی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ناردوە بۆ ئانكە‌رە‌.

میکۆتاکیس وتیشی ئەگەر ئەنکەرە سیاسەتەکانی خۆی لە ناوچەکە نەگۆڕێت، ئەوا ئەنجامەکەی دەبینن. یاڤوز کە کۆمپانیای دەرهێنانی نەوتە لە ناوچە ئاویە کێشە لەسەرەکان، فراوانکردنی مە‌ودای كاركردن و پێشێلكارییە‌كانی بە‌ردە‌وامە‌. ئاماژەی بەوەشدا کە دەبێت ئەنکەرە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا كار بكات.

میکۆتاکیس لە وتەیەکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئابووری بەریتانی وتی: “تورکیا دەبێت هەڵبژێرێت، یان ڕێكە‌وتنێكی بنیاتنە‌ر لەگەڵ ئەوروپا دە‌كات یان لە‌ کارە تاکڕەویەکانی بە‌ردە‌وام دە‌بێت بە‌ڵام ئە‌و كات دە‌بێت ڕوبە‌ڕووی ئەنجامەکانیش ببێتە‌وە‌”.

کەشتی یاڤوز،  بە‌ ھە‌ماھە‌نگی لە‌گە‌ڵ كە‌شتی ئەرتوگرول بە‌ی، عوسمان بە‌ی و کەشتی ئۆرهان بە‌ی، بەردەوامی بە چالاکیەکانی لە بیرە‌كانی سەلچوک داوە.

لە کۆبوونەوەی ٢٤-٢٥ ئاب قەیرانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست یەکێک لە ئەجێنداکانی کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

266 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانێکی تورکیا لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

سەرکان تومای تەمەن ٢٥ ساڵ لە ڕۆژی شەممە لە زیندانی کرکالێی جۆری ...