بەپەلە

زانایان لە بارەی کاریگەریە کوشندەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر مێشک ھۆشداری دەدەن

زانایان ھۆشداریان دا کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (سارس-کۆڤ-٢) ئەگەری ھەیە کۆمەڵێک کاریگەری کوشندە لەسەر مێشکی مرۆڤ جێبھێڵێت.

 

ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-٢ ئەگەری ھەیە کۆمەڵێک کاریگەری کوشندەی ھەبێت لەسەر مێشکی مرۆڤ، بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەیچە مەگەزین لەسەر بنەمای ئەو توێژینەوانەی کە پسپۆڕانی زانکۆی لیڤەرپوڵ و زانکۆی لەندەن و زانکۆی یال کردویانە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەوە دۆزراوەتەوە کەوا ئەو خوێنەی کە دەچێت بۆ مێشک تێکچووە لە ٪‏٦٢ی نەخۆشەکاندا کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان ھەبووە وە ھەروەھا کێشەی دەمارە کۆئەندام و دەرونیشی دروست کردووە. لە ھەمان کاتدا سەدا ٣١ی نەخۆشەکان تووشی کۆمەڵێک گۆڕانکاری تر بوون وەک سەر لێشێوان و بێ ئاگابوون بۆ ماوەیەکی زۆر. 

 

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەو توێژینەوەیەی کە لە زانکۆی لەندەن کراوە، بەربڵاوترین ئەو دەرئەنجامانای کە دووچاری مێشکی تووشبوانی کۆرۆنا دەبوون بریتیبوون لە ھەوکردنی مێشک، کە بە جەڵتە و ھەڵئاوسانی شانەکانی مێشک ناسراوە.

ھۆشداری دراوە کە وا ھەوکردنی مێشک ئەگەری ھەیە بچێتە بارودۆخێکی زۆر مەترسیدار و ببێتە ھۆی پەرتبوون و ھەڵئاوسانی مێشک و دڕکەپەتک.

پسپۆڕان ڕایانگەیاند کەوا ھەڵئاوسانی مێشک و پەتی بڕبڕە لە کاتی نەخۆشیەکەدا ڕوو دەدەن و دەمارە خانەکان بەرگەکانیان لە دەست دەدەن کە دەبێتە ھۆی نیشانەکانی وەکو نەخۆشی خانە دەماریەکانی مێشک.

 

بە پێی توێژینەوەکە، نیشانەکانی دەمارەکانی مێشک لە ناو کۆمەڵە جیاوازەکانی تووشبواندا دەبینرێن.

 

 

بێندیکت مایکڵ، پزیشکی مێشک و دەمار لە زانکۆی لیڤەرپوڵ ڕایانگەیاند:”ئێمە کۆمەڵێک کەسی گەنجمان بینی کە بێ بوونی ھۆکارە باو و سەرەکیەکان توشی جەڵتە بوون و ھەروەھا ھەندێک حاڵەتی ھۆشی(بیری) کە نەئەتوانرا شیبکرێنەوە.”

 

 

فێرناندا دی فلیس، دکتۆرێکی مێشک و دەمار لە زانکۆی ڕیۆ دێ جانێرۆ، ئاماژەی بەوە کرد کەوا زیاتر لە لە سەدا ٥٠ی ئەو نەخۆشانەی کە کۆرۆنای سەختیان ھەیە ئەگەری ھەیە تووشی کێشە بووبن لە دەمارە کۆئەندامدا، بەڵام دەرنەکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی دەمارەکان لە نێوان ئەو تووشبوانەی کە بە سەختی تووشی ڤایرۆسەکە بوون دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی زانیاری، کە ئەکرێ زۆر قورسبێت.

1765 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەجێندای ڕۆژنامەکانی ئەوروپا باسی گرژیەکانی نێوان ئەردۆغان و ماکرۆنە

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرژیەکانی نێوان ئەردۆغان و ماکرۆن ڕوو لە زیادبونە، ...