بەپەلە

هەوڵێکی ژەهراویکردنی ترەمپ ئاشکرادەبێت

پاکەتێک کە ماددەیەکی ژەهراوی تێدابووە بە پۆستەدا بەناوی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نێردراوە بۆ کۆشکی سپی.

 

پاکەتەکە ماددەیەکی ژەهراوی تێدابووە بەناوی ڕایسین، کە پڕۆتینێکی سپی ژەهراوییە و زۆر مەترسیدارە

پێگەی فەرمی ذە هیڵ ڕایانگەیاند کە  هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە پاکەتەکە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە ژەهراوی بووە

 

پێشتریش پێگەی ڕیوتەرز ڕایگەیاندبوو کە لە سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە لە کۆشکی سپی پێیان ڕاگەیەندراوە کە دۆناڵد تڕەمپ بەردەوام خواردنی ماکدۆناڵد دەخوات لە ترسی ژەهراوی کردنی.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی ڕۆژنامە ئەمریکییەکان،  پاکەتەکە هەفتەی ڕابردوو نێردراوە بۆ کۆشکی سپی و ناوی تڕەمپی لەسەر بووە وەک کەسی وەرگر، هێز ئەمنییەکان لەکاتی پشکنیندا ڕایانگەیاند کە زیاد لە جارێک پاکەتەکەیان پشکنیوە بۆ دڵنیابوون

 

ئێف بی ئای و پۆلیسی نهێنی بەرپرس لە پاراستنی سەرۆک دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕووداوەکە، کۆشکی سپی هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

هەر پۆستە و نامەیەک کە بڕوات بۆ کۆشکی سپی لە دەرەوەی کۆشکەکە لەجێگەیەکی تایبەتدا پشکنین و لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت

75 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەجێندای ڕۆژنامەکانی ئەوروپا باسی گرژیەکانی نێوان ئەردۆغان و ماکرۆنە

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرژیەکانی نێوان ئەردۆغان و ماکرۆن ڕوو لە زیادبونە، ...