بەپەلە

باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا سەبارەت بە قەرزەکانیان هۆشداری دەداتە تورکیا

دەیڤد ساتەرفێڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، هۆشداریدا سەبارەتە بە قەرزە دەرەکییەکانی تورکیا و ڕایگەیاند ئەگەر نەخۆشخانە حکومییەکانی تورکیا قەرزەکانی کۆمپانیای دەرمانە ئەمریکییەکان نەدەنەوە، ئەوا ئەو کۆمپانیایانە لە بازاڕەکانی تورکیا دەکشێنەوە.

ساتەرفێلد لەمیانەی بەشداری کردنی لە سی و هەشتەمین کۆنفرانسی ئەمریکا – تورکیا کە لە لایەن دەزگای پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوە و ژووری بازرگانی ئەمریکاوە بە هاوبەشی ڕێکخرابوو، وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە قەرزی نەخۆشخانە حکومییەکانی تورکیا کرد قەرزاری کۆمپانیای دەرمانە ئەمریکییەکانن.

ساتەرفێلد ڕایگەیاند “لە ئێستادا قەرزی سەر نەخۆشخانە حکومییەکانی تورکیا لە بەرامبەر کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری دەرمان گەیشتووتە ٢،٣ ملیار دۆلار لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ئەو قەرزانە تەنها ٢٣٠ ملیۆن دۆلار بووە. ساڵی ڕابردوو ویلبور ڕۆش وەزیری بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو بابەتەی باسکرد و ئەو بەلێنیدا کە لە کاتی خۆیدا قەرزانەکان دەدرێتەوە. بەڵام دوای ساڵێک داوا لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکرێت کە داشکاندن لەو قەرزانەدا بکرێت. ئەگەر ئەو قەرزانە نەدرێنەوە ئەوا کۆمپانیا ئەمریکییەکان بژاردەی کشانەوە لە بازاڕەکانی تورکیا هەڵدەبژێرن و ئەوەش خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تورکیا ناکات”.

1510 جار بینراوە 89 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڵگەنامەکانی FinCEN: ڕۆڵی بانکە گەورەکان لە ناردنی پارە سپیکراوەکان

دوای ئاشکرابوونی بەڵگەنامە نهێنییەکانی پەنەما، لە ئێستادا بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەوانی نوێ ڕۆڵی بانکە ...