بەپەلە

لە ئەڵمانیا مانگرتنێکی فراوان بەڕێوە دەچێت

هەزاران کارمەندی بەشی گواستنەوە گشتییەکان لە ئەڵمانیا لە سبەینێوە دەست بە مانگرتنێکی فراوان دەکەن بە مەبەستی هۆشداریدان بە حکومەتی وڵاتەکەیان.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەندیکاوە بڵاوکراوەتەوە، سبەی نزیکەی ٨٧ هەزار کارمەندی بەشی گواستنەوە گشتییەکان کە لە هەمان کاتدا ئەندامی سەندیکاشن هەموو کارەکانییان ڕادەگرن و دەست بە مانگرتنێکی فراوان دەکەن. پێشبینی دەکرێت بە هۆی ئەو مانگرتنەوە گواستنەوە گشتییەکان لە سەرانسەری ئەڵمانیا ڕووبەڕووی کێشەی زۆر ببێتەوە.

شایانی باسە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ئەڵمانیا و سەندیکا بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. بڕیار وایە گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لە بەرواری ٢٢ – ٢٣ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوە بچێت.

957 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیوەندی نێوان ڕوسیا و تورکیا لە سێبەری پێکدادانەکاندا

پەیوەندیەکانی نیوان ڕوسیا و تورکیا لە لایەن چەندی هۆکارەوە تاقی دەکرێتەوە وەک ...