بەپەلە

سعودییە چاودێری ئەو کەسانە دەکات کە پارە بۆ تورکیا دەنێرن

دوای ئەوەی سعودییە ڕایگەیاند گەمارۆ دەخاتە سەر ئەو کاڵایانەی لە تورکیاوە دەردەچن، لە ئێستادا حکومەتی سعودییە بەنیازە چاودێری ئەو کەسانە بکات کە پارە بۆ تورکیا دەنێرن.

کەریم ئولکەر ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی دونیا ئەو بابەتەی وروژاند و لەو بارەیەوە نووسینێکی بە ناونیشانی “سعودییەکان چاودێری ئەو کەسانە دەکەن کە پارە بۆ تورکیا دەنێرن” بڵاوکردەوە و لە نووسینەکەیدا دەڵێت “ئەو کێشە سیاسییانەی لە نێوان تورکیا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا درووست بووە لە ئێستادا ڕەنگدانەوەی لەسەر ئابووری تورکیا هەیە. سەرەتا ئوردن باجی لەسەر هەندێک لەو بەرهەمانە زیادکرد کە لە تورکیاوە هاوردە دەکرێن و دواتریش سعودییە و مەغریب هەمان کاریان دووبارە کردەوە.”

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە حکومەتی سعودییە لەم ساڵانەی دواییدا هۆشداری داوەتە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی هیچ بەرهەمێک لە تورکیا نەکڕن و لە ئێستاشدا چاودێرییەکی چڕی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی پارە بۆ تورکیا دەنێرن.

1274 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکەوتنێک بۆ سەرلەنوێ بنیادنانەوەی ناوچەی کاراباغ

دوای جەنگی کاراباغ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کە ماوەی 6 هەفتەی ...